بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زاهیر (ناوی خوا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەلزاهیرەوە ڕەوانە کراوە)

ئەلزاھیر یەکێکە لە ناوەکانی خودا لەئیسلامدا، واتا دیارو ئاشکرایە بۆ خاوەن ژیرییەکان بەھۆی بەلگەکانەوە. دەستەڵاتدار بەزانستی بەسەر ھەموو شتێک دا.[١]

لەقورئاندا

[دەستکاری]

﴿هُوَ الْأَوَّلُ وَالْآخِرُ وَالظَّاهِرُ وَالْبَاطِنُ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ۝٣ [حەدید:٣] (کوردی: [ھُوَ الْأَوَّلُ وَالْآخِرُ] و ھەر خوای گەورەیە سەرەتاو یەکەم بووە پێش ھەموو کەس و شتێک، و کۆتاییشە دوای ھەموو کەس و شتێک بەتەنھا دەمێنێتەوە دوای ئەوەی ھەموو دروستکراوان لەناودەچێت و نامێنێ [وَالظَّاھِرُ] و خوای گەورە بەرزو باڵادەستە بەسەر ھەموو شتێکدا [وَالْبَاطِنُ] و زانایە بەو شتانەی کە نھێنییە، یاخود بەو شتانەی کە لە دونیادا نادیارەو لە پێش چاو نابینرێت، پێغەمبەری خوا - صلی اللە علییە وسلم - دەفەرمێت: (اللّھُمَّ أنتَ الأولُ فَلیسَ قَبلکَ شَیء، وأنتَ الآخِرُ فَلیسَ بعدکَ شَیء، وأنتَ الظاھِرُ فَلیسَ فَوقَکَ شَیء، وأنتَ الباطِنُ فَلیسَ دونَکَ شَیء) مسلم. واتە: خوایە ھەر تۆ سەرەتاو یەکەم بویتەو پێش تۆ ھیچ کەس و شتێک نەبووە، و ھەر تۆ کۆتایی و دواھەمینیت و بە تەنھا دەمێنیتەوە دوای لەناوچوونی ھەموو دروستکراوەکان، و ھەر تۆ باڵادەستیت بەسەر ھەموو دروستکراوەکاندا، و ھەر تۆ زانایت بە نھێنییەکان و ھیچ شتێک نییە کە نھێنی بێت و تۆ نەیبیستیت یان نەیبینیت یان زانیاریت پێی نەبێت و ئاگاداری نەبیت [وَھُوَ بِکُلِّ شَیْءٍ عَلِیمٌ (٣)] و خوای گەورە زۆر زانایە بەھەموو شتێک و ھیچ شتێک لە خوای گەورە ناشاردرێتەوە.)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "أسماء اللە الحسنی کما وردت فی القرآن الکریم والسنة". www.islamweb.net (بە عەرەبی). Retrieved 2024-07-08.