ئەلجەزیرە بەڵکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەزیرە بەڵکان کەناڵی ئەلجەزیرە بەڵکان، کەناڵێکی هەواڵی سربۆ-کرواتییە و بە لقێکی تۆڕی کەناڵەکانی ئەلجەزیرە دادەنرێت، ئامانجی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانە بە زمانە ناوخۆییەکانی ناوچەی بەڵکان بۆ ئەوەی پردێکی زانیاری بێت لە نێوان جیهان و خەڵکی ناوچەی بەڵکان. کەناڵەکە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ سەعات پێنجی بە کاتی ناوەندی ئەمریکا دەستی بە پەخش کرد و لە خولەکەکانی یەکەمی پەخشەکەیدا کلیپی ڕاپۆرتەکانی بەشێک لە پەیامنێرانی ئەم کەناڵە لە هەندێک وڵات لەخۆگرتبوو. هەروەها هەندێک کلیپی ڕاگەیاندنی میدیایی (پرۆمۆ)ی لەخۆگرتبوو کە نوێنەرایەتی بەربەستە دیارەکانی گەشتەکەی ئەلجەزیرەی عەرەبی دەکرد. ئەم کەناڵە لە ڕێگەی پەخشی بێبەرامبەرەوە لە ڕێگەی خزمەتگوزاری مانگی دەستکرد و کەیبڵەوە بۆ نزیکەی ٣٥ ملیۆن ماڵ لە ناوچەکەدا پەخش دەکرێت، کەناڵەکە پشت بە چوار ستۆدیۆ دەبەستێت لە هەریەک لە سەرایێڤۆی پایتەختی بۆسنە و ئەمەش ستۆدیۆی سەرەکی دەبێت، پایتەختی سربیا بەلگراد و سکۆپی پایتەختی مەقدۆنیا و هەروەها زاگرێبی پایتەختی کرواتیا و ئۆفیسەکانی واشنتۆن، ٢٠١٩. ئەستەنبوڵ، و برۆکسل. هەروەها پشت بە ١٥ پەیامنێر دەبەستێت لە ١١ وڵاتدا، جگە لە پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرەی عەرەبی و ئینگلیزی، کە ڕاپۆرتەکانیان بۆ زمانی ناوخۆیی وەردەگێڕدرێت. [١]

مێژوو[دەستکاری]

کەناڵی جەزیرە کەناڵی تایبەتی ئێن تی ڤی لە سەرایڤۆی پایتەختی بۆسنە کڕی و بەنیازی ئەوە بوو لە درێژخایەندا تۆڕێکی پەخشی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆیی لە تەواوی ناوچەکەدا بخاتەگەڕ، هەروەها کەناڵی جەزیرە تۆڕی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی ئێن تی ڤی ٩٩ی بە بەهای یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار یۆرۆ کڕی وەک ناوکی پڕۆژەکەی.ئەلجەزیرە هەرێمی بەڵکان، کە کەناڵی قەتەری بەنیازە تا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی ١٠ ملیۆن یۆرۆ وەبەرهێنانی تێدا بکات. کەناڵەکە لە ١١\١١\٢٠١١ کاتژمێر پێنجی ئێوارەی بە کاتی ناوەندی ئەمریکا دەستی بە پەخشی کردووە، هەروەها ساسا دێلیک، یەکێک لە دوو پێشکەشکاری یەکەمین بولیتینی هەواڵ کە لە کاتژمێر ١٨:٠٠ (کاتی ناوخۆیی 17:00 GMT) دەستی پێکردووە، ڕایگەیاند : “ئێوە سەیری یەکەم کەناڵی هەواڵی ناوچەیی دەکەن لە هەرێمدا.” . دێلیک، ڕۆژنامەنووسێکی بۆسنی، لە ناو ستۆدیۆکەدا شانبەشانی هاوکارە کرواتییەکەی، مەرجانا هرگا بوو. بەڕێوەبەری ئێستای کەناڵەکە ناوی تاریک دیجودزیچ و بەڕێوەبەری بەرنامەی کەناڵەکەش گۆران میلیچە. پەخشی هەواڵی کەناڵی جەزیرە بەڵکان بە زمانی سربۆ-کرواتی دەبێت. کەناڵی ئەلجەزیرە باڵکان دەبێتە دووەم کەناڵی بیانی لە بۆسنە و هەرزەگۆڤینا، دوای کەناڵی سربی. [٢]

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]