ئەفسەری پۆلیس
ئەفسەری پۆلیس (بە ئینگلیزی: Police Officer) کارمەندێکی بڕوانامەدارە لە هێزی پۆلیس. لە زۆربەی وڵاتان زاراوەی «ئەفسەر» بە گشتی بۆ ئاماژەکردن بە سوپا و هێزی پۆلیس بەکاردێت و ئاماژەیە بۆ پلەیەکی دیاریکراو و لە هەندێک وڵاتدا وشەی «ئەفسەر» تەنها بۆ ئاماژەکردن بە هێزە سەربازییەکان بەکاردێت.[١]
کۆرسی مێژوویی
[دەستکاری]ئەفسەرانی پۆلیس لە وڵاتە جیاوازەکانی جیھان ڕووبەڕووبوونەوەی جیاوازیان ھەبووە.
ویلایەتە یەکگرتووەکان
[دەستکاری]لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، ژمارەی ئەفسەرە ژنەکان وردە وردە زیادی کردووە. لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکاندا، ژنان نزیکەی لەسەدا ١٣ی ئەفسەرانی بەشە گەورەکانی شارەکەیان پێکدەھێنا. زۆر گریمانە سەبارەت بە ھەڵوێست و ڕەفتار بەرامبەر بە ئەفسەری ژن و ئەفسەری پیاو خراوەتەڕوو. ڕوانگەیەکی وەک ئەوەی کە ژنان کەمتر لە ئەفسەرانی پیاو شەڕانگێزن و باشتر دەتوانن لە ڕێگەی گوتارەوە دۆخە سەختەکان چارەسەر بکەن.
لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠، دوای ئەوەی دێریک شۆڤین بۆ ماوەی ٩ خولەک بە دانانی ئەژنۆی لەسەر ملی جۆرج فلۆید، کە وای کرد گیان لەدەستبدا، ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان ھەبوو کە ئیدانەی ئەم ڕووداوەیان دەکرد و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەو مامەڵە توندانەی پۆلیسی ئەمریکا، بەتایبەتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی ڕەشپێستدا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "معرفی شغل پلیس نیروی انتظامی". . :: مسیر ایرانی ::.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەفسەری پۆلیس تێدایە. |