ئەبووعەلا مەعەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەبووعەلا مەعەری (بە عەرەبی: أبو العلاء المعري‎) ناوی ئەحمەدی کوڕی عبداللە ی کوڕی سولەیمان القەزاعی التنوخی المعریە، شاعیر و فەیلەسوف و ئەدیبێکی عەرەبی سەردەمی عەباسیەکان بووە. ساڵی ٩٧٣ لە سوریا لەدایک بووە، باپیرەی یەکەم دادوەری شاری موعرەت نوعمان بووە و ھەندێک لە بنەماڵەکەی بە شاعیر ناوبانگیان دەرکردووە.

دوای ئەوە دووچاری نەخۆشی جیدری بۆتەوە لەتەمەنی چوار ساڵیدا ھەردوو چاوی لەدەستداوە و کوێر بووە. لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا دەستی کردووە بە شیعر نووسین. المعری خوێندنی لە سوریا تەواوکردووە و زانستی زمانەوانی و ئەدەب و فیقە و شیعر و ڕاڤەی قورئانی پیرۆز و فەرمودەکانی پێغەمبەری مەزنمانی خوێندووە. ساڵی ١٠٠٧ بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی شیعر و فەلسەفە و بیرۆکەی ئازاد ڕۆشتووە بو بەغدا و قوتابیەکی یەکجار زۆری ھەبووە و دەربارەی شیعر و نەحو و ھۆشمەندی وانەی بۆ وتونەتەوە و چاوی کەوتووە بە زاناکانی بەغدا. ساڵی ١٠٠٩ گەڕاوەتەوە بۆ موعرەت نوعمان و لەماڵەوە گۆشەگیربووە و خەریکی نووسین و خوێندنەوە بووە.

المعری پێی وابووە ئایین بەگشتی ئەفسانەیە و لەلایەن ڕابردۆەکانەوە دروستکراوە و ڕەخنەی لە فەریزەی حەج گرتووە و بە گەشتی بتپەرستان وەسفی کردووە و دژ بەماچ کردنی الحجر الاسود بووە و ژمارەیەک لە زانایانی موسڵمانان وەکو ابن کەسیر بە زەندیق و کافر ناویان بردووە.

ابو العلا‌و المعری دەستبەرداری دنیا بووە و خۆی لە چێژەکانی دنیا بەدوور گرتووە و بۆ ماوەی ٤٥ ساڵ گۆشتی حەیوان و برنج و ماست و ھێلکە و ھەنگوینی نەخواردووە و تەنھا جل و بەرکی ڕەق و زبری لەبەر کردووە تاکو لەساڵی ١٠٥٨ لەتەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە مەعرەت نوعمان نێژراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

وەرگێڕانی لە ویکیپیدیای عەرەبیەوە؛ کانوونی دووھەمی 2015