ئێڵ ئێن بی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێڵ ئێن بی[١] یان داون کۆنڤێرتەری بلۆکی ژاوەژاوی کەم (بە ئینگلیزی؛ low noise block downconverter) کورتکراوەی LNB ئامێرێکی وەرگرە هەڵواسراوە بە دیشێکی سەتەلایتی تەلەڤیزیۆنی کە بەکاردێ بۆ سەتەلایتی تەلەڤیزیۆنی، کە شەپۆلی ڕادیۆیی وەردەگرێ و کۆیدەکاتەوە لەڕێگەی کەیبڵێکی کۆئەکسیکالی دەیگوازێتەوە بۆ ئامێری وەرگری سەتەلایتی لە ڕێگەی پۆڕتی (دەرچە)ی سەتەلایتی یان لە ڕێگەی پۆڕتی سەتەلایتی تەلەڤیزیۆنەکەت بێ ئامێری وەرگری تەنها ئەو دیشە سەتەلایتەی[٢] بەکاردەهێنرێت ڕووی لەو مانگە دەستکردە[٣] بێ کە ئامێری وەرگرەکە[٤] یان تەلەڤیزیۆنەکەت لەسەری ستاندارد کراوە بۆ وەرگرتنی ئەو شەپۆلە ڕادیۆیانەی[٥] کە لە مانگە دەستکردەکانەوە دەنێردرێ بۆ زەوی و پەخشی ڕاستەوخۆیی بێ کێشە وەربگرێ.

وێنەی ئامێری ئێڵ ئێن بی کە هەڵدەواسرێ بە دیشی سەتەلایت.

نەخشەی کارکردنی ئێڵ ئێن بی[دەستکاری]

دیشی مانگە دەستکردەکان پەیوەستن بە ئامێری ئێڵ ئێن بی وە ڕوویان لە مانگە دەستکردەکانە بۆ وەرگرتنی سیگناڵەکان و گواستنەوەی بۆ پەخشی تەلەڤیزیۆنەکەت. وە ئەو ئێڵ ئێن بیەی پەیوەست کراوە بە دیشەکەوە لە ڕێگەی کەیبڵێکی کۆئەکسیکالی دەتوانرێ پەخش بگوازێتەوە بۆ تەلەڤیزیۆنەکەت یان وەرگری سەتەلایتی بە پەیوەست کردنی کەیبڵەکە بە ئێڵ ئێن بیەکەوە.

پەڕگە:Coaxial cable satellite.jpg
وێنەی کەیبڵێکی کۆئەکسیال.

ئەو کەیبڵە کۆئەکسیالە پەیوەست دەکرێ بە ئامێری وەرگری یان پۆڕتی ئێڵ ئێن بی (سەتەلایت) لە ئامێری وەرگرەکەت یان لە تەلەڤیزیۆنەکەت بۆ وەرگرتنی پەخش لە ئێڵ ئێن بیەوە.

یان کەیبڵی کۆئەکسیال پەیوەست دەکەی بە ئامێری وەرگری تایبەت بە تەلەڤیزیۆنی سەتەلایتی بۆ وەرگرتنی پەخشەکە بە پێشکەوتوتر و باشتر.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://www.techwalla.com/articles/what-is-an-lnb-on-a-satellite-dish. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Satellite Dish". Techopedia (بە ئینگلیزی). 2012-10-24. Retrieved 2023-09-08.
  3. ^ May, Sandra (2015-06-16). "What Is a Satellite?". NASA (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-08.
  4. ^ "Set-top box", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-09-08, retrieved 2023-09-08
  5. ^ Manning, Catherine (2015-05-06). "What are radio waves?". NASA (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-08.