ئێدوارد مۆردێیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێدوارد مۆردێیک (بە ئینگلیزی: Edward Mordake) کەسایەتییەکی خەیاڵییە و ڕاستی نییە، چیرۆکەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لە سەدەی نۆزدەھەمدا لەدایکبووە و بەدەست دوو ڕووخسارییەوە دەناڵێنێت چونکە بەپێی چیرۆکە ناسراوەکە ڕووخسارێکی دیکەی ھەبوو لە پشت سەریەوە.[١][٢][٣]

دۆخە دەگمەنەکەی ئێدوارد[دەستکاری]

ئەو دەمووچاوەی دیکە کە لە پشت سەری ئێدواردە بەگوێرەی ئەو چیرۆکەی کە باوە دەوترێت کە ئەو ڕووخسارە نە نانی خواردووە و نە دوواوە، بەڵکو دەتوانێت پێبکەنێت و بگری. ئێدوارد داوای لە پزیشکەکان کرد ئەم دەمووچاوە لاببەن کە کێشەی بۆ ژیانی دروست دەکرد، شەوانیش لەکاتی خەوتنیدا گوێی لە چرپە چرپەی بوو، بەڵام پزیشکەکان ترسان لە لابردنی.

مردن[دەستکاری]

ئێدوارد لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا پەیامێکی بۆ پزیشکێک بەجێھێشتبوو و داوای لێکردبوو ئەم دەمووچاوە لەناو ببات و لەگەڵیدا نەنێژرێت (نامەوێت ئەم بەدکارە لە گۆڕەکەم لەگەڵمدا بژی وەک چۆن لە ژیانمدا لەگەڵم ژیاوە).

سەرچاوەکان[دەستکاری]