ئینتراک
ئینتراک (بە ئینگلیزی: Interac) تۆڕێکی ئەلیکترۆنیی کەنەدییە لەنێوان بەنکەکان، ئەم تۆڕە ئەلیکترۆنیە ھەموو دامەزراوە ئابوری و بانکیەکان بەیەک دەبەستێتەوە بەمەبەستی ئاسانی و ووردی چاودێری ئابوری و گواستنەوە و گەیاندنی پارەکان لەنێوان بەنکەکان. ئینتراک بەشێوەی پسولە (کارت)ێکی ئەلیکترۆنیە کە لە گیرفان ھەڵدەگیرێت لەلایەن حکومەتی کەنەدیەوە پاڵپشتی و چاودێری دەکرێت، پتر لە ٥٩٠٠٠ئامێری بەنکی(ATM) لە سەرانسەری کەنەدا ھەیە کە توانای خوێندنەوەی پسولەی ئینتراکیان ھەیە، ھەروەھا پتر لە ٤٥٠٠٠ کۆگا و فرۆشگا لەکەنەدا ھەیە کە کار بە ئینتراک کارد دەکەن
مێژوو
[دەستکاری]بۆ یەکەم جار تۆڕی ئینتراک لە ١٩٨٤ دروست کرا و کەوتە کار لەلایەن دەستەی ئینتراکی خۆبەخشەوە، کە پڕۆژەیەک بوو لە نێوان پێنج لەھەرە گەورەترین دامەزراوە بەنکیەکانی کەنەدا(RBC و CIBC و Scotiabank و TD و Desjardins)لەماوەی ساڵی ٢٠١٠ پتر لە ٨٠ڕێکخراو ھاتنە پاڵ پڕۆژەکە. دوای سەرکەوتن و باوبوونی پسولەکە پڕۆژەکە گۆڕدرا بۆ پسولەیەکی باجگر ئەمیش دوای ئەوەی دامەزراوەی Acxsys لە ساڵی ١٩٩٦چەندین خزمەتگوزاری زیاتری بۆ بەکاربەرەکانی خستە ڕوو و نیشانەی Interac خستە سەر پسولەکانی کە ئەمە بووە ھۆی ئەوەی ئینتراک ڕاستەوخۆ کرێی بەکارھێنان لە بەکاربەرەکانی وەربگرێت بەمە ناچاربوون لە ٢٠٠٨تا٢٠١٣ ھەردوو دامەزراوەی Interac و Acxsys یەک بگرن لەژێڕناوی Interac Corporation، بارەگای سەرەکی ئینتراک کەوتۆتە ڕۆیاڵ بانک پلازا لە تۆرەنتۆ.
خزمەتگوزارییەکان
[دەستکاری]ئینتراک بۆتە ڕێکخراوێکی نیشتمانی و بەرپرس لە چاودێری و خزمەتگوزاریە بەنکیە نێودەولەتیەکان و بەچەندین شێواز خزمەت پێشکەش دەکات وەک:
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Interac»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |