ئۆشوایە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆشوایە
دیمەنێکی ئۆشوایە لە لەنگەرەکەیەوە.
دیمەنێکی ئۆشوایە لە لەنگەرەکەیەوە.
وڵاتداڕێژە:الأرجنتین
پاڕێزگازەوی ئاگر
دامەزراندن١٢تشرینی یەکەمی ١٨٨٤ لەلایەن کۆمۆدۆری ئەسیری.
بەرزایی
٥ مەتر (١٦ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٠٩ سەرژمێری)
 • سەرجەم٦١٬١٦٦
CPA Base
کۆدی تەلەفۆن+٥٤ ٢٩٠١

ئۆشوایە (بە ئینگلیزی: Ushuaia) بریتیە لە شاڕێکی دورگەیی کە پایتەختی ھەرێمی خاکی ئاگرین و ئەنتارکتیکا و دورگەکانی باشوری زەریای ئەتلەسیە لە ئەرژەنتین. دەکەوێتە کۆتا لوتکەی باشوری گۆی زەوی.[١][٢]بەدیاریکراوی دەکەوێتە بەشی باشوری دورگەی خاکی ئاگرین نۆکەندی بیگڵ لە زەویە بەفرینەکانی جەمسەری باشور جیای دەکاتەوە، ژماڕەی دانیشتوانی ٦٤٠٠٠کەسە.[٣]یەک شاڕەوانی ھەیە ڕووبەرەکەی دەگاتە ٩٫٣٩٠ کم². لە شاڕی ئۆشوایە بەندەرێک ھەیە لەسەر زەریایێکی زۆڕ قۆڵ کە زنجیرە چیاکانی مۆنت مارتیاڵ و ئۆڵیڤیا دەوری داوە بە نزیکترین خاڵ و وێستگەی گەیشتن بە جەمسەری باشوور دادەنرێت.

خاکی ئاگرین.

جوگرافیا[دەستکاری]

وێنەیەکی مانگی دەستکرد شاڕەکەو کەنداوەکەی نیشان دەدات.

خۆی شاڕی پۆرتۆ ولیامز لە وڵاتی چیلی بە کۆتا شاڕی باشوری گۆی زەوی ھەژماڕدەکرێت، بەڵام بەھۆی بەرزبوونەوەی ژماڕەی دانیشتوانی ئۆشوایە لەدوای ساڵی٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٠٠کەس بەپێش شاڕی پۆرتۆی چیلی کەوت و چیتر بە شاڕ ھەژمار نەکرا بەلکو تەنھا وەک ناوچەیەکی ئاوەدان کە ژماڕەی دانیشتوانی ٢٢٦٢کەسە بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٢.[٤] ھەروەھاشاڕی بۆنتا ئەریناس لە چیلی ڕکابەری شاڕی ئۆشوایە دەکات بەوەیئەو کۆتا شاڕی باشووری گۆی زەویە. کە ژماڕەی دانیشتوانی دەگاتە ١٣٠٠٠٠کەس بەپێی سەر ژمێری ساڵی ٢٠٠٢. بەڵام لەگەڵ ئەمەش ھێشتا ئۆشوایە لەخواڕترە، بەوەی شاڕی بۆنتا ئەریناس کەوتۆتە باکوری خۆڕھەڵاتی ئۆشوایە. جگە لەم شاڕانە ھەندێک ناوچەی ئاوەدانی تریش ھەن کە ھێشتا کەوتونەتە خواڕەوەی باشووری گۆی زەوی بەڵام بەھۆی کەمی ژماڕەی دانیشتوانیانەوە بە شاڕ ھەژماڕ ناکرێن وەک:

  • گەلێک لە ماسیگر و ڕاوچیان لە دوورگەی ناڤارینۆ دەژین کە لەنگەری کەشتیشیان ھەیە.
  • گوندی بپۆرتۆ وڵیامز کۆتا خاڵی ئاوەدانی باشووری زەویە کە بەندەر و دەزگای دەریایی تایبەت بەخۆی ھەیە.
  • ئۆشوایە وەکو شاڕ کۆتا شاڕی باشووری گۆی زەویە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ مقدمة أوشویا
  2. ^ {{cite encyclopedia}}: Empty citation (help)
  3. ^ Tiscali Encyclopaedia
  4. ^ La Economía del Fin del Mundo, Miguel A. Mastroscello, De Los Cuatro Vientos Editorial, 2008, ISBN ٩٧٨-٩٨٧-٠٨-٠٠٢٥-٥ Parameter error in {{ISBN}}: Invalid ISBN..