بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆلێجی زانستی زانکۆی سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کۆلێجی زانستەوە ڕەوانە کراوە)

کۆلێجی‌ زانست بۆ یه‌که‌م جار له‌ ساڵی‌ ۱۹٦٥ دا دامه‌زرا که‌ یه‌کێک بوو له‌و کۆلێجانه‌ی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ زانکۆی‌ سلێمانیان پێک هێنا و دواتر له‌ ساڵی‌ ۱۹۸۲ دا کۆلێجه‌که‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر و زانکۆی سەڵاحەدین دامه‌زرا. پاشان له‌ ساڵی‌ ۱۹۹۲ دا جارێکی‌ تر کۆلێجه‌که‌ له‌ زانکۆی‌ سلێمانی‌ دامه‌زرایه‌وه‌ که‌ له‌و کاته‌دا ته‌نها دوو به‌شی‌ هه‌بوو. هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ هه‌تا ئێستا کۆلێجی‌ زانست به‌رده‌وام له‌ گه‌شه‌کردندایه‌ و به‌ره‌وپێشچوونێکی‌ به‌رچاوی‌ به‌خۆوه‌ بینیووه‌ له‌ رووی‌ رێژه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ خوێندکاران و ژماره‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ستافی‌ کۆلێجه‌که‌ و که‌ل و په‌ل و ئامێر و تاقیگه‌ و هه‌روه‌ها له‌ رووی‌ ئه‌نجامدانی‌ توێژینه‌وه‌وه‌. به‌شه‌کان: بایۆلۆجی کیمیا کۆمپیتەر جيۆلۆجى فيزيا بيركارى