یەنس گەلسشیۆت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەنس گەلسشیۆت، ٢٠٠٩

یەنس گەلسشیۆت (لەدایکبووی ٤ی حوزەیرانی ١٩٥٤ لە فریدریکسوندی دانمارک) خوێندنی پلێت و نەخشەسازی ئاسنگەری لە خوێندنگای کارگەی پۆڵایینی کەشتیسازی شاری ئۆدێنس لە ساڵی ١٩٧٣دا تەواوکردووە. ئەو ھەر لەخۆیەوە لە پیشگەی خۆی لە شاری ئۆدێنس کە لە ساڵی ١٩٨٥دا دایمەزراندووە فێری ئاسنگەری زیو و پەیکەرتاشی بووە، پیشگەی کاری ھونەری گەلسشیۆت پێکدێت لە برۆنزداڕشتن، پێشانگای ناو ھۆڵ، پیشگە و باخێکی پڕ لە پەیکەر.

یەنس گەلسشیۆت، ھونەرمەندێکی زۆر وردبینە کە لە ھەر دوو بواری ھونەری دامەزراندن (ھونەری بەستن و دانان) و ھونەری سەر شەقام کار دەکات، کە پەیوەستە بە پەیکەرتاشی کۆمەڵایەتی، سومبۆلیزم و ھونەری نوێ. یەنس گەلسشیۆت بەشێوەیەکی بنچینەیی کاردەکات لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی نادادپەروەری جیھانی بەوەی کە پەیکەرەکانی لەو شوێن و گۆڕەپانانە لەناو شارە گەورەکان لە سەرانسەری جیھان دادەنێت. زۆربەی زۆری پەیکەرەکانی لە برۆنز و بە کەرەستە و سامانی خۆی دروست دەکات.

یەنس گەلسشیۆت زۆر جار بەھۆی (AIDOH)ەوە بە جیھان ناسێنراوە بەھۆی خۆپیشاندانەکان کە لەکاتی بۆنە گەورەکان ئەنجام دەدرێن. لەکاتی بەستنی کۆبوونەوەی لوتکەی کەشوھەوا لە کۆپنھاون لە ساڵی ٢٠٠٩دا، یەنس گەلسشیۆت پەیکەرێکی دانا بەناوی مانەوە بۆ قەڵەوەکانە(Survival of the Fattest) کە لەتەنیشت پەیکەری پەری دەریا (پەرییە بچووکەکەی دەریا) داینا.

گەلسشیۆت دامەزراوەی پەیکەری لە زۆر جێگادا دروست کردووە بۆ نموونە دامەزراندنی پەیکەری بۆگەنی ناخی ناوەوەم کە کێشەکەی ٢٢ تۆنە، لە ساڵی ١٩٩٣دا پەیکەری (ھونەری نایاسایی سەر شەقام)لە ئەورووپا پەیکەری ستوونی شەرمەزاری لە ھۆنگ کۆنگ، مەکسیکۆ و بەڕازیل، پەیکەری مارشی برسێتی لە ساڵی٢٠٠٢، پەیکەری بەناوی خوا لە ساڵی٢٠٠٦، پەیکەری ڕەنگی پرتەقاڵی لە ساڵی ٢٠٠٨، پەیکەری دەمارگیری ئایینی لە ساڵانی (٢٠١١-٢٠١٢).

پڕۆژە گەورەکان/کۆمەڵە پەیکەرەکان[دەستکاری]

  • کۆکۆن (١٩٩٢): چوار مەتر بەرزە و دوانزە مەتر تیرەکەیەتی، پەیکەرەکە لە (٢٢) قەڵغانی ئاسنی ژەنگدار بە دەموچاوی برۆنزی کە لەناو پۆڵاکەدا دەردەکەون پێکھاتووە. ئەم پەیکەرە بۆ یەکەم جار لەناو ھۆڵی ھونەری نێودەوڵەتی لە پێشانگای نێودەوڵەتی (expo92) لە سیڤیلا لە ئیسپانیا پیشان درا..[١]
  • بۆگەنی ناخی ناوەوەم: (١٩٩٣): پەیکەرێکی چیمەنتۆیە و بەرزییەکەی (٢٣٠) سانتیمەترە. بیست و دوو پەیکەر بەشێوەیەکی نایاسایی لە ژووری فەرمی شارەکانی ئەوروپا لەماوەی دوو ڕۆژدا دانران، وەک خۆپیشاندانی ھونەری سەر شەقام کە جەخت دەکاتەوە لەسەر گەشەکردنی ناپاکی لە ئەوروپا.My inner Beast.[٢]
  • شازادەی بچووک (١٩٩٥).
  • بەھەشت، پەرستگای غەیبییەکان (Elysium, The Occult Temple) (1995): پەیکەرێکی (٥٠٠) مەتر دووجایە بەتەواوی داڕێژراوە و بۆ ئەوە بەکار ھاتووە تا شانۆ/مۆسیقا و ھەڵپەڕکێی ئەلیسیۆم-ی تێدا پێشکەش بکرێت..[٣]
  • مردنێکی بێدەنگ (١٩٩٥): ھونەرێکی شانۆیی سەر شەقامە بە ھەڵواسینی (٧٥٠) بووکەڵە (بووکە شووشە) و دابەشکردنی (١٣٫٠٠٠٫٠٠٠) پارچە پارەی کاغەز لەکاتی کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمەڵایەتی (سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان) لە شاری کۆپنھاون لە ساڵی (١٩٩٥).[٤][٥]
  • ستوونی شەرمەزاری (١٩٩٦-٢٠١?): پەیکەرێکی ھەشت مەتر بەرزی و بۆ دەستنیشان کردنی (دیاریکردنی) تاوانێک دادەنرێت. پەیکەرەکە بریتییە لە بەردێکی چوار لایی شاقووڵی لەشێوەی لەشی مرۆڤ و لە ھەریەک لە ھۆنگ کۆنگ، مەکسیکۆ و بەرازیل نیشاندراوە. Pillar of Shame
  • لاوی ناو شووشە (١٩٩٧): پەیکەرێکە بەرزییەکەی (٣، ٥) مەتر و تیرەکەی (١٥) مەترە. دامەزراندنی بەرھەمێکی ھونەرییە و لەبەردەم شارەوانی کۆپنھاون دانراوە، کە شەش پەرداخ ھەڵگری پڕ لە ئاو (وەکو جۆرێک لە کەمۆڵەی شووشەیی تاقیگە) کە تێکڕا شەش لاشەی مرۆڤ دەگرێتە خۆ (لە سلیکۆن دروست کراوە) – دامەزراندنەکە گڕوتینێکی دا بە بارودۆخی دەروونی گەنجان لە کۆپنھاون.[٦][٧]
  • زەوی ژەھراوییە: (١٩٩٧): ٢٠٫٠٠٠ مەتر دووجایە. پەیکەرەکە دامەزراندنی بەرھەمێکی ھونەرییە کە (٢٥٠٠) خاچی سپییە و لە شاری ئۆدەنسە دانراوە. وەکو وێنەیەکی کاتی (٥٠٠) خوێندکاری ئامادەیی بیروبۆچوونی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە چۆنیەتی بەپیرەوە چوونیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە ژینگەییەکان..[٨][٩]
  • پەیامبەر: (٢٠٠٠): پەیکەرەکە (٥) مەتر بەرزە و پەیکەرێکی کانزایی (مس) ە کە بریتییە لە پەیکەری ژنە پەیامبەرێک کە پاڵتۆیەکی بێقۆڵی لەبەرکردووە لە پشتیەوە تەختەیەکی پڕشنگدار کە بە کۆمپیوتەر کۆنترۆڵ کراوە دانراوە. پەیکەرەکە وەکو پەیکەرێکی سەرەکی لەژێر ناوی کەمپینی بەناو یۆبیلی (٢٠٠٠) لە دانمارک بەشداری کرد لە خۆپیشاندانەکانی بانکی جیھانی لە پراگ و لە بەردەم دەرگای سەرەکی کۆبوونەوەی لوتکەی کەشوھەوا لە کۆپنھاون (کۆپ ١٥) دانرا.[١٠][١١]
  • چەند دەستێک لە بەرد: (٢٠٠٠): ٢٫٠٠٠ مەتر دووجایە. دامەزراندنی بەرھەمێکی ھونەرییە بە ٣٫٠٠٠ دەستی منداڵی دەگمەنی لە چیمەنتۆ دروست کراو. ئەم دامەزراوە ھونەرییە بە ھاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی لێبووردنی گشتیی سەبارەت بە منداڵە سەربازەکان ئەنجام دراوە.[١٢][١٣]
  • بەڵای دەیەم: (٢٠٠١): ھونەرێکی پێشکەشکارییە کە پێکھاتووە لە پیشاندانی ھەزاران پارچە دۆلاری کاغەزی ڕاستەقینە کە بە تەختەی چەرمی (٢+١) مەتر لکێنراون و بە خوێنی مرۆڤ ڕەنگ کراون. ئەم ھونەرە ناڕەزایی دەربڕینێک بوو بە ھاوکاری پزیشکانی بێسنوور لەدژی داوای کارگەی دەرمانسازی کە سکاڵای لەسەر ئەفریقیای باشوور تۆمار کردبوو سەبارەت بەوەی کە دەرمان کۆپی دەکەن.[١٤][١٥]
  • دوایین بێدەنگی: (٢٠٠١)، ١٢×٦ مەتر کانزا و دار. سینۆگرافییەک بۆ شانۆگەرییەک لە شانۆی (بروتالیا) وە (جۆناسان پاول کوک) سەبارەت بە (تید کازچینسکی) ناسراو بە (ئۆنە بۆمبەر). ئێستا وەکو سەکۆیەکی شانۆ بەکاردێت لە پیشگەی گەلسشیۆت..[١٦][١٧]
  • ئازادی بۆ پیسکردن: (٢٠٠٢). دامەزراندنی پەیکەرێکی ئازادی سیگار بەدەستە و بەرزییەکەی (٦) مەترە، کە گفتوگۆی ھێنایە ئاراوە سەبارەت بە تێگەیشتنی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ تێگەیشتن لە مانای ئازادی. ئەم دامەزراوە پەیکەرییە بەکار ھێنراوە لە دیاردەکانی ژینگەیی لە دانمارک، لۆکسمبۆرگ، ڕۆستۆک، سوید و ھەتا دوایی.[١٨][١٩]
  • مانەوە بۆ قەڵەوەکانە (٢٠٠٢): پەیکەرێکی کانزاییە بەرزییەکەی (٣) مەتر و پێکھاتووە لە شێوەی ژنێکی قەڵەو (جوستیتیا) کە لەسەر شانی پیاوێک دانیشتووە.Survival of the Fattest
  • مارشی برسێتی، (٢٠٠٢): دامەزراوێکی ھونەرییە و پێکھاتووە لە (٢٧) منداڵی برسی کراو بە بەرزایی (١٧٠) سانتیمەتر لە کانزا، کە بەشداری پێکراوە لە دەربڕینی بیروڕا وە پێشانگاکان لە زۆر شوێنی جیھاندا.The hunger march
  • کابوس: (٢٠٠٢)، ٢٠×٢٠ مەترە. نمایشێکی ھونەری پێکھاتوو لە سەدان پەیکەر لە نێوانیادا کە (فینریسولڤە) کە گوللەی ئاگری بە بەرزی (٨) مەتر فڕێدەدا، کە بیرۆکەکەی لە نەخشەسازی ھیتلەر (ئالبێرت سپێر) و لە گوتاری (مارتن لۆسەر کینگ) بەناوی (من خەونێکم ھەیە) وەرگرتووە. ئەم کارە ھونەرییە لە فێستڤاڵی غۆسکیلە لە (٢٠٠٥) و لە شوێنەکانی دیکەی دانمارک پێشکەش کرا..[٢٠][٢١]
  • چیڕۆکی چاڵەکە (٢٠٠٥): پەیکەرێکی گەورەی (ھۆ. سی. ئەندەرسن) ە، کە لە گۆڕەپانی شارەوانی ئۆدەنسە (٢٠٠٥-٢٠١١) دانرا. پەیکەرەکە لە لەنگەرگەی ئۆدەنسە لە ساڵی (٢٠١١)دا نقوم کرا وەکو ناڕەزایی دەربڕینێک دژی شارەوانی ئۆدەنسە.[٢٢][٢٣]
  • ھارێتی مانگا: (٢٠٠٥). دامەزراوێکی ھونەری (١٢) مەتر بەرزە و پێکھاتووە لە تەرازوویەک کە تایەکی تەرازووەکە مانگایەکی وشک کراوەیە، تایەکەی دیکەی تەرازووەکە (٥) منداڵی برسی تێدایە کە لە گۆڕەپانی شارەوانی شاری کۆپنھاون و (ڕێکخراوی بازرگانی جیھانی) لە ھۆنگ کۆنک دانرا.[٢٤][٢٥]
  • گوێرەکەی زێڕین: (٢٠٠٥)، پەیکەرێکی (٨) مەتر بەرزی لە کانزا دروست کراوی پێکھاتوو لە گوێرەکەیەکی زێڕە، کە بە کاغەزی زێڕی (٢٤) کیرات داپۆشراوە. ئەم پەیکەرە پێشتر لە شاری (گێنت) لە بەلجیکا و ئێستاش بەشێوەیەکی ھەمیشەیی لە گۆڕەپانی شارەوانی شاری فریدریسیا دانراوە.[٢٦][٢٧]
  • ژیانی منداڵان لە ساڵی (٢٠٠٥): کچە بچکۆڵە بە دەنکە شقارتەکەوە: (٢٠٠٥)، ١٠ پەیکەری ھاوشێوە پێکھاتوو لە کچێکی (٩) ساڵانە کە دانیشتووە لەگەڵ دەنکە شقارتەکانی و تەلەفۆنێکی دەستی.[٢٨][٢٩]
  • بەناوی خودا (٢٠٠٦): دامەزراوێکی پەیکەری کانزاییە کە پێکھاتووە لە ژمارەیەک دیمەنی مۆمیاکراو لە کچێکی ھەرزەکاری سکپڕی لە خاچدراو. In the name of God
  • ڕەنگی پرتەقاڵی، (٢٠٠٨): پڕۆژەیەکی ھونەرییە کە ڕەنگە پرتەقاڵییەکەی بەکارھاتووە وەکو ڕەنگی ئاماژە پێکردن بۆ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەژێر (OL) یارییەکانی ئۆڵۆمپی جیھانی لە ساڵی (٢٠٠٨) لە چین. The Color Orange
  • حەوت مەتری: (٢٠٠٩)، ژمارەیەک لە دامەزراوی ھونەری پەیوەست بە کۆبوونەوەی لوتکەی ژینکە لە کۆپنھاون (کۆپ ١٥). بۆ نموونە گڵۆپێکی (٢٤) کیلۆمەتر درێژی پێکھاتوو لە گڵۆپی سووری درەوشاوە بە بەرزی (٧) مەتر تاڤگەی ئاو بەناو تەواوی کۆپنھاون و دەوروبەری (بیلاسەنتەر). پڕۆژەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە یارمەتی دراوە.[٣٠][٣١]
  • کۆتایی پێھێنانی دەربەدەری: (٢٠١٠-٢٠١٣)، ١٣ پەیکەری کانزاییە کە ھەریەکەی بە ئەندازەی گەورەیی مرۆڤێکی دەربەدەر (مرۆڤە بێ ماڵەکان) ە، کە لە گەڕاندا بووینە لە بەریتانیا، ئێرلەندە، ئیتاڵیا، پورتوگاڵ، بەلجیکا، ئۆنگاریا، ڕۆمانیا، نەرویج و دانمارک، ھەروەھا لە بەرامبەر پەرلەمانی ئەوروپی دانراوە. بە ھاوکاری پڕۆژەکانی (ئوذنفۆ) (فیانتسا) ئەنجام دراون..[٣٢][٣٣]
  • کەشتی پەنابەرەکان ANTON M/S: (2010-2013). دامەزراوێکی ھونەری شلە کە پێکھاتووە لە (٧٠) پەیکەری پەنابەران کە لە کانزا دروست کراون و لەسەر کەشتیە کۆنەکەی ماسی گری (M/S ANTON). ئەم دامەزراوە ھونەرییە لە گەڕاندا بووە لە زۆر شاری سەر دەریایی لە دانمارک و لە ساڵی (٢٠١٣)دا لە گەڕاندا دەبێت لە ئەسکەندەنافیا. بەھاوکاری لەگەڵ گروپی (دەریای زیندوو – Levende Hav). پڕۆژەکە لەلایەن (Danida) ھاوکاری کراوە..[٣٤][٣٥]
  • ھاوکێشە ڕاگرتن: (٢٠٠٥-٢٠١٥): پەیکەرێکی کانزاییە و بەشێوەیەکی ھاوکێش لەسەر بەرزایی (٦ تا ١٥) مەتر لەسەر شیشەی ئاسن ڕاگیراوە. ھەندێک لە پەیکەرەکان بەرزییەکەیان (٣) مەترە. وەکو نیشانەیەک (سومبلێک) بۆ یادی (١٠) ساڵەی پڕۆژەی (خوێندن لەپێناوی گەشەکردنێکی باشتر) ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە پێی دەگوترێت (UBU)..[٣٦][٣٧]
  • دەمارگیری ئایینی (٢٠١١-٢٠١٢): پێکھاتوویەکی کانزاییە کە بەرزییەکەی (٤) مەتر و تیرەکەشی (٩) مەترە. دامەزراوە پەیکەرییەکە پێکھاتووە لە پەرتووکی ئایینی کە بەیەکەوە وشەی دەمارگیری ئایینی (FUNDAMENTALISM) پێکدەھێنن.

Referencer[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 29ی Septemberی 2012. Retrieved 17ی Februaryی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Cocoon på teknisk skole
  2. ^ http://www.artguidedenmark.dk/artguidedenmark/gallery/detail.asp?id=23585.Artguidedenmark[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی], Foto of my inner beast
  3. ^ http://www.aidoh.dk/photos/comwork/photocom9.htm ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ http://www.youtube.com/watch?v=fA-bnvndPuA ,Youtube video about the project.
  5. ^ http://www.aidoh.dk/?categoryID=57 ٢١ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. , Den stille død, opsamlings webside
  6. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 12ی Juneی 2007. Retrieved 13ی Juneی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ http://www.aidoh.dk/?categoryID=82 ٢١ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. , Young People in Glass Tubes, website
  8. ^ http://www.tornbjerg-gym.dk/page.asp?objectid=1053&zcs=2[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  9. ^ http://www.aidoh.dk/?categoryID=52 ٣ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. The Earth is Poisonous, website
  10. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 24ی Septemberی 2015. Retrieved 13ی Juneی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ http://www.aidoh.dk/?categoryID=54 ٣ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. , The Messenger , website
  12. ^ http://www.information.dk/47162, article information
  13. ^ http://www.aidoh.dk/?categoryID=68 ٣ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. , Hands of Stone, website
  14. ^ http://musik.guide.dk/Ny_aktion_fra_Galschiøt_695570 ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ http://www.aidoh.dk/?categoryID=58 ٣ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. , The Tenth Plague, website
  16. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 24ی Septemberی 2015. Retrieved 13ی Juneی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ http://www.aidoh.dk/?categoryID=40 ٣ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. , Den yderste stilhed, webside
  18. ^ http://www.freedomtopollute.com/ ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ http://www.aidoh.dk/?categoryID=48 ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. , Freedom to Pollute, website
  20. ^ http://i2u.dk/fotoweb/Preview2.fwx?search=(FQYFN%20contains(00025383))&title=Den%20Indre%20Svinehund&author=Lars%20Holst%20Bundgård ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ http://www.aidoh.dk/?categoryID=65 ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. , The Nightmare, website
  22. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 24ی Novemberی 2010. Retrieved 17ی Februaryی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ http://www.aidoh.dk/?categoryID=91 ٣ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 13ی Septemberی 2012. Retrieved 26ی Augustی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  25. ^ http://www.aidoh.dk/?categoryID=124، Mad Cow Disease, website
  26. ^ http://www.indymedia.be/index.html%3Fq=node%2F1382.html ٨ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. , video om guldkalven i Gent
  27. ^ http://www.aidoh.dk/?categoryID=136 ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. , golden calf , website
  28. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 23ی Julyی 2012. Retrieved 23ی Julyی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  29. ^ http://www.aidoh.dk/?categoryID=133 ٣ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. , Børne liv, opsamlings website
  30. ^ http://www.sevenmeters.net/،[بەستەری مردووی ھەمیشەیی] projektet webside
  31. ^ http://www.aidoh.dk/?categoryID=280 , Seven meters opsamling, webside
  32. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 7ی Septemberی 2011. Retrieved 17ی Februaryی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) , pojket webside
  33. ^ http://www.aidoh.dk/?categoryID=269 ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. , Homelessness opsamling , webside
  34. ^ http://www.levendehav.dk/،[بەستەری مردووی ھەمیشەیی] levende havs webside
  35. ^ http://www.aidoh.dk/?categoryID=320 ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. , The refugee ship M/S ANTON, website
  36. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 15ی Augustی 2015. Retrieved 26ی Augustی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٥ی ئابی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. , projected website
  37. ^ http://www.aidoh.dk/?categoryID=66 ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. , Balancing Act , website