یارمەتی:ئاگاداری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاگاداری چالاکییە نوێکانی سەر ویکیپیدیا و پێگەکانی تری ویکیمیدیا کە پەیوندیی بە تۆوە ھەیە پێت ڕادەگەیێنێ.

بەخێرھاتی بۆ پەڕەی پرسیارە دووپاتکراوەکانی ئامرازی ئاگاداری! (ناوی پێشووی «زایەڵە» (Echo) بوو)

سیستەمی نوێی ئاگاداری لەسەر ویکیپیدیای ئینگلیزی، مێتا-ویکی و MediaWiki.org بڵاو کراوەتەوە، دەتوانی لەوێدا تاقی بکەیەوە.

بۆ دیاریکردنی ئەو ئاگادارییانەی دەتەوێ وەریان‌بگری، بچۆ بۆ تەبی ئاگادارییەکانی ھەڵبژاردەکانت لەسەر پێگە. بۆ ڕێنوێنییەکان لەسەر چۆنێتیی تاقیکردنەوەی ئەم ئامرازە، ئەم پەڕەی تاقیکردنەوەیە ببینە. دوای تاقیکردنەوەی ئاگادارییەکان، تکایە ئەم ڕاپرسییە کورتە پڕ بکەوە، دوایی ڕەگەڵ وتووێژەکان لەسەر ئەم پەڕەی لێدوانە بکەوە.

ئامرازی ئاگاداری چییە؟[دەستکاری]

ئامرازی ئاگاداری (ناوی پێشووی «زایەڵە» (Echo) بوو) زانیارییەکی خێرا دەدا بە بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا و پێگەکانی تری ویکیمیدیا سەبارەت بەو کردەوانەی پەیوەندی بە ئەوان ھەیە. ئەم ئاگادارییانە دەتوانێ یارمەتی بەکارھێنەران بدا ھەتا زیاتر ئاگاداری ئەو ڕووداوانە بن کە پەیوەندی بە خۆیان ھەیە ھەتا ئەگەر بیانەوێ کردەوەیەکی خێرا ئەنجام بدەن.

ئەم نەرمامێرە لە لایەن editor engagement teamی ڕێکخراوەی ویکیمیدیاوە پەرە پێدراوە، بۆ ھاندانی خەڵک بۆ بەشداریکردنی زیاتر لە پێگەکانی ویکیمیدیا. ئاگاداری بۆ جێگۆڕکردن یان چاکسازیی سیستەمەکانی ئاگاداریی ھەنوووکەیی لەسەر ئەم پێگانە دروست کراوە، ھەروەھا کۆنترۆڵێکی بەرچاوی زیاتر بۆ بەکارھێنەران دابین دەکا.

بۆ فێربوونی زیاتر سەبارەت بە ئاگاداری، بڕوانە ئەم ناوەندی پرۆژەیە لە MediaWiki.org -- یان ئەم دەروازەیە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی.

ئاگاداری چۆن کار دەکا؟[دەستکاری]

کاتێک یەکێک کردەوەیەک لە پێگەکانی ویکیمیدیادا ئەنجام دەدا کە پەیوەندی بە تۆوە ھەیە، نیشانێکی سوور لە دوای ناوی بەکارھێنەریت، لە گۆشەی سەرەوە لای چەپی ھەموو پەڕەکان دەردەکەوێ. ئەم نیشانەیە ژمارەی ئاگادارییە نوێکانی وەرت‌گرتووە نیشان دەدا. کرتەکردن لەسەر نیشانەکە پێرستێک لە دوایین ئاگادارییەکان پێشان دەدا (بڕوانە سکرینشۆت). دەتوانی لەسەر ئاگادارییەکان کرتە بکەی ھەتا زیاتر لەسەریان بزانی. بۆ دیتنی ھەموویان، دەتوانی کرتە بکەیە سەر «ھەموو ئاگادارییەکان» ھەتا بچییە ناو ئەرشیڤی ئاگادارییەکان.

چ جۆر لە ئاگادارییەکان دەتوانم وەربگرم؟[دەستکاری]

ئەمانە پۆلەکانی یەکەمی ئاگادارییەکان بۆ ئەم ئامرازەن:

  • پەیامەکانی پەڕەی لێدوان: کاتێک پەیامێک لە پەڕەی لێدوانی بەکارھێنەریتدا دەنێردرێ (جێگرەوەی تووڵی پرتەقاڵی کە لە سەرەوەی پەڕەکاندا دەردەکەوێ دەبێ)؛
  • ئاماژەکان: کاتێک ناوی بەکارھێنەریت لە پەڕەیەکی لێدواندا ئاماژەی پێ‌دەکرێ؛
  • بەستەرەکانی پەڕە: کاتێک بەستەرێکی نوێ بۆ پەرەیەکی دروستت کردووە، ساز دەکرێ؛
  • گەڕاندنەوەی دەستکاری: کاتێک دەستکارییەکەت پووچەڵ دەکرێتەوە؛

بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەمی ئەم بەرھەمە، ھەندێک لەم ئاگادارییانە بە شێوەی دیفاڵت بۆ ھەر دووک بەکارھێنەرانی تۆمارکراو و تازەکار ناچالاک کراوە. ئەگەر دەتەوێ ھەر کامێک لەم ئاگادارییانە چالاک بکەی (یان ناچالاکی بکەی)، دەتوانی لە ھەڵبژاردەکانتدا ھەر وەکی لە ژێرەوە ھاتووە جێبەجێی بکەی.

چۆن دەتوانم ئاگادارییەکانم بگۆڕم؟[دەستکاری]

دەتوانی جۆری ئاگادارییەکانی وەری‌دەگری بە نوێکردنەوەی ھەڵبژاردەکانی ئاگادارییەکانت کۆنترۆڵ بکەی. بۆ تاوتوێی ڕێکخستنەکان، کرتە بکە سەر «ھەڵبژاردەکان» لە پێرستی ئاگادارییەکاندا (لە سەرەوە نیشان دراوە) -- یان لەسەر «ھەموو ئاگادارییەکان» لە پەڕەی ئەرشیڤدا. (ھەروەھا دەتوانی کرتە بکەیە سەر «ھەڵبژاردەکان» لە سەرەوە لای چەپی ھەموو پەڕەکان، پاشان تەبی ئاگادارییەکان ھەڵبژێری.)

بۆ چالاک یا ناچالاککردنی ھەر چەشنە ئاگادارییەک، زۆر بە ھاسانی بۆکسی تەنیشتی تیکدار بکە (یان تیکەکەی لابەرە). دەتوانی زۆربەی ئاگادارییەکانی سەر وێب یان ھی ئیمەیل چالاک (یان ناچالاک) بکەی. ھەندێک لە ئاگادارییەکان ناچالاک ناکرێ، وەک گۆڕانکارییەکانی مافەکانی بەکارھێنەریت یان پەیامە نوێکانی پەڕەی لێدوان؛ چون ئەم ئاگادارییانە زۆر گرنگن. ھەروەھا دەتوانی چۆنێتیی وەرگرتنی ئاگادارییەکان بە ئیمەیل کۆنترۆل بکەی، یەک ئیمەیل بۆ ھەر ڕووداوێک یان کورتەیەکی ڕۆژانە یان حەفتانە بێ. ھەر کات ئەمانەت کرد، لە بیرت بێ لەسەر دوگمەی «پاشەکەوت» لە ژێرەوەی پەڕەکە بۆ نوێکردنوەی ھەڵبژاردەکانت کرتە بکەی.

چۆن دەتوانم ئاگادارییە پێشووەکان ببینم؟[دەستکاری]

بۆ دۆزینەوەی دوایین ئاگادارییەکانت، کرتە بکە سەر «ھەموو ئاگادارییەکان» لە پێرستی ئاگادارییەکاندا ھەتا بچییە سەر پەڕەی ئەرشیڤی ئاگادارییەکان. دوایین ئاگادارییەکانت لە سەرەوەی ئەم پەڕەی ئەرشیڤەدا پێرست کراوە. بۆ دیتنی ئاگادارییە کۆنەکان، لەسەر دوگمەی «زیاتر» لە ژێروەی پەڕەکەدا کرتە بکە.

کێ دەتوانێ ئەم ئامرازە بەکاربھێنێ؟[دەستکاری]

ئاگاداری بۆ ھەموو بەکارھێنەرە تۆمارکراوەکانی ویکیپیدیا و پێگەکانی تری ویکیمیدیا لەبەر دەستدایە. ئاگاداریی دیاریکراو بۆ ھەموو بەکارھێنەرە نوێکان دوای خۆ تۆمارکردنیان دەنێردرێ، و بۆ ھەموو بەکارھێنەرە تۆمارکراوەکان کاتێک مافەکانیان دەگۆڕدرێ. بەکارھێنەرانی تۆمارنەکراو ناتوانن ئاگاداری وەربگرن (بێجگە لە ئاگادارییەکانی پەڕەی لێدوان، کە بە تووڵێکی پرتەقاڵی نیشان دەدرێ).

کەی ئەمە لەسەر پێگەکەم دادەمزرێ؟[دەستکاری]

ئاگاداری ھەر ئێستا لەسەر ویکیپیدیای ئینگلیزی، مێتا-ویکی و MediaWiki.org چالاک کراوه. دوای ئەوەی یەکەم بڵاوبوونەوە لەسەر ئەم ماڵپەڕانە تاقی کرایەوە، ئێمە ئەم ئامرازە لە پرۆژەکانی تریش دادەبەزێنین، سەرەتا لەسەر ویکیپیدیاکانی فەڕەنسی و پۆلەندی و ھەندێک ویکیی تر، بۆ تاقیکردنەوەی زیاتر. ئێمە ھیوادارین ئاگاداری لە ھەموو پرۆژەکانی ویکیمیدیا لە کۆتاییی ٢٠١٣دا لەبەر دەستدا بێ. ئەگەر پێت خۆشە ئاگاداری لەسەر پرۆژەکەت زووتر دامەزرێ، تکایە پەیوەندی بگرە لەگەڵ بەڕێوەبەری بەرھەمەکەمان بۆ وتووێژ و لێدوان. ھەنووکە، ئەگەر پێت خۆشە یارمەتیی تاقیکردنەوەی ئەم نەرمامێرە بدەی، تکایە بڕوانە ئەم پەڕەی تاقیکرنەوەیە بۆ ڕێکارەکان.

بۆ ئەمە دروست کرا؟[دەستکاری]

ھەر ئێستا، تەنیا ئاگادارییەکی نەرمامێری میدیاویکی دابینی کردووە لە ڕێگەی پێرستی چاودێرییە. پێرستی چاودێری زۆر یارمەتیدەرە، بەڵام شێوازەکەی سنووردارە. بۆ گۆڕانکارییە پەیوەندیدارەکان بە پەڕەکان بە جوانی کار دەکا، بەڵام بۆ گۆڕانکارییە پەیوەندیدارەکان بە بەکارھێنەر نا. ئەگەر پەڕەیەک چاودێری کرابێ، ئاگاداری ھەر چەشنە گۆڕانکارییەکی سەری دەبییەوە بەڵام ئەگەر چاودێری نەکرابێ، ھیچ وەرناگری. پێرستی چاودێری بەکەڵکە و ئەم کارەی بۆی دروست کراوە بە جوانی جێبەجێی دەکا، بەڵام ھەموو بوارەکانی چالاکییەکانی سەر ویکی لە خۆ ناگرێتەوە. ئێمە ھیوادارین تایبەتمەندیی نوێ ئاگاداری لەگەڵ پێرستی چاودێری، بتوانێ تەجرەبەیەکی باشتر بۆ بەکارھێنەر دابین بکا. بەکارھێنەران بتوانن زیاتر سەبارەت بە ڕووداوەکان بزانن، بە ئاسانێکی زیاتر، و کۆنترۆلێکی زیاتریان ھەبێ لەسەر ھەر چەشنە ئاگادارییەکی وەری‌دەگرن.

چۆن دەتوانم بەردەنگ بدەم؟[دەستکاری]

ئێمە پێمان خۆشە بزانینەوە ئێوە چۆن سەبارەت بە ئاگاداری بیر دەکەنەوە. ئێمە بانگەوازی لە ئێوە دەکەین [$ئەم ڕاپرسییە کورتە پڕ بکەنەوە] ھەتا یارمەتیمان بدەن ئەم بەرھەمە بە پێی بەردەنگی ئێوە باشتر بکەین. بۆ باسکردنی پێشنیارەکانتان لەگەڵ بەکارھێنەرانی تر، بڕوانە ئەم پەڕەی لێدوانەی پرۆژە: ھەر ئێستا لەسەر ویکیپیدیای ئینگلیزیە، بەم جۆرە ھەموو وتووێژەکان لە شوێنێک کۆ دەکەینەوە، و تیمەکەمان بە جوانی پەڕەکە تاوتوێ دەکا.

ئەگەر ھەڵەیەکت (بەگ) دۆزییەوە، تکایە لەسەر here on بەگزیلادا ڕاپۆرتی بکە. ئەگەرچی ئێمە پێمان وایە بەگزیلا ئاسانترین سیستەم بۆ بەکارھێنان نییە؛ تۆ ھەروەھا دەتوانی ڕاپۆرتەکەت لە پەڕەی لێدوانی پرۆژەدا بنووسی، لەگەڵ سکرینشۆتێک و زانیاریی وێبگەڕ و سیستەمی بەکارخەریت.

چ تایبەتمەندییەکی تر لە ئارادایە؟[دەستکاری]

پەرەپێدانی تایبەتمەندی بۆ یەکەم بڵاوبوونەوەی ئەمساڵ ھەر ئێستا کۆتایی ھاتووە. ئێمە پەرەپێدانی زیاترمان بە پێی بیروڕای کۆمەڵگا بۆ بڵاوبوونەوەکانی داھاتوو لەبەر چاودایە. ئەگەر پێشنیارێکتان بۆ باشترکردنی ئەم ئامرازە ھەیە، تکایە پێمان بڵێ!

چێژ وەرگرن!