ھێزی دەریاییی بۆلیڤیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێزی دەریاییی بۆلیڤیا
Armada Boliviana
نیشانی دەریاییی بۆلیڤیا
وڵات بۆلیڤیا
جۆرھێزی دەریایی (قاوەیی-ئاو)
بەشێکە لەھێزە چەکدارەکانی بۆلیڤیا
Patronخانمی ئێمە کۆپاکابانا
هێماکان
ئاڵای ھێزی دەریایی
ئاڵای دەریایی

هێزی دەریایی بۆلیڤیا (بە ئیسپانی: Armada Boliviana) لقێکی ھێزە چەکدارەکانی بۆلیڤیایە. ھەتا ساڵی ٢٠٠٨، ھێزی دەریاییی بۆلیڤیا نزیکەی ٥ ھەزار فەرمانبەری ھەبووە.[١] ھەرچەندە بۆلیڤیا لە دوای شەڕی ئۆقیانووسی ئارام و پەیمانی ئاشتی و ھاوڕێیەتی (١٩٠٤)، بووەتە وڵاتێکی دەورەدراو و ڕێگای بە دەریاوە نەماوە، بەڵام ھێزی ڕووبار و دەریاچەی لە کانوونی دووەمی ١٩٦٣ دامەزراند کە لەژێر چاودێریی وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیدا بوو. ھێزی ڕووبار و دەریاچە لە چوار بەلەمی ئەمریکی و ١،٨٠٠ فەرمانبەر پێکھاتبوو کە زۆربەی فەرمانبەران لە سوپای بۆلیڤیاوە وەرگیرابوون. ھێزی دەریاییی بۆلیڤیا لە ساڵی ١٩٦٣دا بووە لقێکی جیای ھێزە چەکدارەکان. بۆلیڤیا ژمارەیەکی زۆر ڕووباری گەورەی ھەیە کە لقەکانی ئەمازۆنن و چاودێرییان لەسەرە بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان. ھەروەھا بۆلیڤیا بوونی هێزی دەریایی لە دەریاچەی تیتیکاکادا دەپارێزێت کە بەرزترین دەریاچەی جیھانە کە کەشتییەکان تێیدا ھاتوچۆیان ھەیە و لەگەڵ پێروو ھاوبەشە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Military and security service personnel strengths". CIA, THE WORLD FACTBOOK (2021 ARCHIVE). Retrieved 9 January 2023.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]