لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھاوکێشەی ھێرۆن (بە ئینگلیزی: Heron's formula) ھاوکێشەیەکە بە بەکارھێنانی دەتوانی ھەژماری ڕووبەری سێگۆشەیەک بکەی بەبێ زانینی بەھای بەرزایی سێگۆشەکە، بەم شێوە:
لێرەدا p یەکسانە بە نیوەی چێوەی سێگۆشە، و a و b و c سێ لای سێگۆشەکەن. ناوی ئەم ھاوکێشە لە ناوی ھێرۆن ئەسکەندەرانی ماتماتیکزانی یونانییەوە وەرگیراوە.
ھاوکێشەی ھێرۆن بە یەکێک لەم چوار شێوە دەنووسرێت:
وا دابنێ a = ٤, b = ١٣ و c = ١٥ سێ لای سێگۆشەی △ABC بن، دەتوانی ھەژماری نیوەی چێوەی سێگۆشە بکەی بەم شێوە:
s = ١/٢(a + b + c) = ١/٢(٤ + ١٣ + ١٥) = ١٦
ڕووبەری سێگۆشەی △ABC لە ڕێگەی ھاوکێشەی ھێرۆن بەم شێوە دەدۆزرێتەوە:
ھاوکێشەی ھێرۆن لە ڕێگەی جەبری و بە بەکارھێنانی ڕێژە سێگۆشەییەکان دەسەلمێنرێت. ئەم شێوە سەلماندنە جیاوازە لەو سەلماندنەی لە کتێبی مێتریکای ھێرۆندا لە ساڵی ٦٠ی پێش زایین بڵاو کراوەتەوە.
سەلماندن لە ڕێگەی یاسای کۆساینەکان
[دەستکاری]
وا دابنێ a, b, c سێ لای سێگۆشە و α, β, γ
گۆشەکانی ناوەوەی سێگۆشە بن، بەپێی یاسای کۆساینەکان:
بەپێی ھاوئەنجامە سێگۆشەییە بنەڕەتییەکان
لەمەوە دەردەچێت