ھاوپەیمانیی سەربازیی ئیسلامیی دژ بە تیرۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھاوپەیمانیی سەربازیی ئیسلامیی دژ بە تیرۆر (بە عەرەبی: التحالف الإسلامي العسكري لمحاربة الإرهاب، بە ئینگلیزی: Islamic Military Counter Terrorism Coalition, IMCTC) ھاوپەیمانییەکی سەربازیی نێوحکوومەتیی دژ بە تیرۆرە کە لە نێوان ٤١ حکوومەتی جیھانی ئیسلام پێکھاتووە کە لە سەردەمی شەڕی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و چالاکییەکانی دیکەی دژە تیرۆر یەکیانگرتەوە.[١][٢] دامەزرانی ھاوپەیمانییەکە بۆ یەکەمجار لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لەلایەن محەممەد کوڕی سەلمان وەزیری بەرگریی عەرەبستانی سعوودی ڕاگەیەندرا.[٣][٤] بڕیار بوو کە ھاوپەیمانییەکە ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی لە شاری ڕیازی پایتەختی عەرەبستان ھەبێت.[٥]

کاتێک ھاوپەیمانییەکە ڕاگەیەندرا ٣٤ ئەندامی ھەبوو. دواتر وڵاتانی دیکەش بەشدارییان کرد و کاتێک کینیاش لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ تێکەڵی بوو، ژمارەی ئەندامەکانی گەیشتە ٤١ حکوومەت.[٦] لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، جەنەڕاڵ ڕاحیل شەریف، سەرۆکی پێشووی ئەرکانی سوپای پاکستان وەکوو یەکەمین فەرماندەی گشتیی IMCTC دەستنیشانکرا.[٧][٨] زۆربەی بەشداربووانی ھاوپەیمانییەکە ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Joint statement on formation of Islamic military alliance to fight terrorism". Kingdom of Saudi Arabia - Ministry of Foreign Affairs. 15 December 2015. Retrieved 11 March 2017.
  2. ^ "Islamic military coalition holds first meeting in Riyadh". Gulf News. Retrieved 11 April 2016.
  3. ^ "Saudi Arabia Unveils 34-Country 'Islamic Military Alliance'". NBC News. Retrieved 2015-12-15.
  4. ^ DeYoung, Karen (2015-12-15). "Saudi Arabia launches 'Islamic military alliance' to combat terrorism". The Washington Post. ISSN 0190-8286. Retrieved 2015-12-16.
  5. ^ Oliver Miles (16 December 2015). "Is Saudi Arabia's anti-terrorist alliance real?". The Guardian. Retrieved 17 December 2015.
  6. ^ Cafiero, Giorgio (5 January 2017). "Why did Oman join Saudi Arabia's anti-terrorism alliance?". Al Monitor. Retrieved 11 March 2017.
  7. ^ "Defence minister confirms Raheel Sharif's appointment to Islamic military alliance".
  8. ^ PTI. "Pak's Raheel Sharif appointed chief of Saudi-led military coalition". khaleejtimes.com. Retrieved 14 April 2018.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]