گەلاوێژ (ئەستێرە)

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: Sky map 06h 45m 08.9173s, −16° 42′ 58.017″

ئەستێرەی گەلاوێژی A و B کە وێنەکەیان لە لایەن تەلەسکۆپی هابلەوە گیراوە

گەلاوێژ (بە ئینگلیزی: Sirius) ڕووناکترین ئەستێرەی ئاسمانە. ئەم ئەستێرەیە بە مەودای ٨/٦ ساڵی نووری یەکێک لە نزیکترین ئەستێرەکان بە گۆی زەویە. بارستەی گەلاوێژ ٢/٤ ئەوەندەی خۆرە .

ئەستێرەی گەلاوێژ لە چاندی کوردستاندا[دەستکاری]

ئەستێرەی گەلاوێژ لە زۆربەی شەوانی ساڵدا لە ئاسمانی کوردستاندا ئەبینرێ جگە لە چەند مانگی گەرمتری ساڵ. گەلاوێژ لە ١٠ی ئابەوە (سەرەتای مانگی گەلاوێژی ڕۆژژمێری کوردی) کاتژمێرێک پێش ھەڵاتنی خۆر لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسماندا دەردەکەوێت؛ کە ئەمە مانای دەستپێکردنی وەرزی سەرما و فێنک بوونەوەی ھەوایە.