گۆڵدفێیڵدز-ئێسپێرێنس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 31°S 123°E / 31°S 123°E / -31; 123

هەرێمی گۆڵدفێیڵدز-ئێسپێرێنس لە ویلایەتی ئوسترالیای ڕۆژاوا

گۆڵدفێیڵدز-ئێسپێرێنس (بە ئینگلیزی: Goldfields-Esperance) یەکێکە لە (٩)نۆ ناوچەکەی ویلایەتی ئوسترالیای ڕۆژاوا لە وڵاتی ئوسترالیا و لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەم ویلایەتە دا هەڵکەوتووە. پانتایی ئەم هەرێمە ٧٧٠،٤٨٨ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە کە گەورەترین هەرێمی ئوسترالیای ڕۆژاوایە

مامناوەندی بارینی سالانەی ئەم هەرێمە نزیکەی ١٠ ئینچە و کەش و هەوایێکی گەرم و وشکی هەیە. بەلام لە ناوجەی پارکی نیشتیمانی کێیپ ئێرید ڕێژەی باران تا ٢٥ ئینچ مەزەندە کراوە. دانیشتوانی ئەم هەرێمە بریتین لە ٥٩،٠٠٠ کەس کە زۆرتریان لە شاری کالگورڵی دا دەژین. داهاتی خەڵکەکە زیاتر لەسەر دەرهێنانی زێر لە کانزاکانی زێڕ و نیکڵ پەیدا دەبێ بەلام لەگەڵ ئەم پیشەیە هەندێکیان کشت و کاڵ و ڕاوەماسی دەکەن.


سەرچاوە[دەستکاری]