گوڵڕیز قەھرەمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوڵڕیز قەھرەمان MP
Member of the نیوزلەند Parliament
for سەوز party list
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون 1981 (تەمەن ٤٢–٤٣)
مەشھەد, ئێران
پارتی سیاسی سەوز
ھاوبەشی ناوخۆیی Guy Williams
خوێندن لە
کار Barrister
سیاسەتوان
ماڵپەڕ Green Party profile
New Zealand Parliament profile

گوڵڕیز قەھرەمان (بە فارسی: گلریز قهرمان‎، بە ئینگلیزی: Golriz Ghahraman؛ لەدایکبووی ١٩٨١) سیاسەتوان و ئەندام پەرلەمانی نیوزیلاندە. گوڵڕیز بە ڕەچەڵەک کورد و ئێرانییە. ئەو ھەروەھا نووسەر و چالاکی بواری پەنابەران و مناڵانە. قەھرەمان یەکەم پەنابەر بووە کە ھەڵبژێردراوە بۆ پەرلەمانی نیوزلەندا.

ژیان[دەستکاری]

گوڵڕیز قەھرەمان لە دایکێکی کورد و سوننی[١][٢] و باوکێکی شیعە لە دایکبووە و بە مناڵی لە مەشھەد ژیاوە. لە ساڵی ١٩٩٠دا، لەدوای کۆتایی شەڕی ئێران و عێراق، قەھرەمان و خێزانەکەی ئێرانیان بەجێ ھێشتووە و داوای پەنابەرییان کردووە لە وڵاتی نیوزیلاند. لەوێ قەھرەمان خوێندنی زانکۆی تەواو کردووە. دواتر لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ماستەری لە بواری مافدا وەرگرتووە.

چالاکیی سیاسی[دەستکاری]

قەھرەمان ئەندامی حیزبی سەوزی ئەوتێیارەوا نیوزلاندە (بە ئینگلیزی: Green Party of Aotearoa New Zealand). گوڵڕیز چەند جار لایەنگریی خۆی لە پەنابەران، کەمینەکان و خەڵکی خۆجێیی نیوزلاند پیشان داوە. ھەروەھا لەگەڵ نووسەری کورد بێھرووز بووچانیدا دیداری کردووە لە کاتی ھاتنیدا بۆ نیوزلاند.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Green lawyer hopes to be first refugee to win a seat in Parliament". Stuff (بە ئینگلیزی). 2017-01-17. Retrieved 2021-01-22.
  2. ^ Ghahraman, Golriz (2019-11-15). "We welcome Behrouz Boochani – and we can learn from him, too". The Spinoff. Retrieved 2021-01-22.
  3. ^ Menon, Praveen (2020-07-24). "Kurdish-Iranian writer granted refugee status in New Zealand". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-01-22.