کەمال نەجمەدین
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
کەمال نەجمەدین غەفوور عەبدول سەمەد موبارەک شاھی (مەلا موبارەک) یەکیک لە مەلایانی ئایینی بە ناوبانگی ناوچەی ھەورامان و کوردستان بووە. کەمال نەجمەدین لە ساڵی ١٩٦٢ لە شاری ھەڵەبجە بە دنیا ھاتووە و دەورانی خوێندنی لە سەرەتایی لە قوتابخانەی شنروێ خوێندووە وە دوای ھەرەس ھێنانی شۆڕشی بەرزانی نەمر لە ساڵی ١٩٧٤ دا پەنا ئبەنە کوردستان ڕۆژھەڵات لە شارەکانی پاوە وکرمانشان وسنە ژیان ئەبەنەسەر. لە ساڵەکانی ١٩٧٦ وە تا ١٩٨٤ لە شاری پاوە خوێندنی ناوەندنی لە قوتابخانەی موحەمەد ڕەزا شای (٨ ھەشتەم ئابانی پاوە) خوێندوە. لەساڵی ١٩٨٤ دا بۆ زانکۆی یاسای تاران دەرچووە ولە گۆڤاری سەرانسەری ناوی ناخەنە ناو دەرچوان کە دوایی پێی ڕاگەینێن کە ھەڵەی چاپی بووە. دوای وەرگیررانی لە زانکۆی تاران بە بەھانووی ئەوەی نەچووە بۆ سەربازی تا ماوەی دوومانگ دوا ئەکەوێت لە زانکۆ تا ئیشوکاری سەربازی ڕێک ئەخات. ساڵی ١٩٨٨ بە زۆر ڕوانەی شەڕی ئێرانی ئەکەن لە سەر سنووری کرمانشان لە شاری شەھاباد یا ئیسلام شاریان ناو نابوو ڕوانە ئەکرێت. لە دوای تەواو بوونی لە ماوەی دوو ساڵدا لەو ناوچەیە ئەگەرێتەوە بۆ خوێندنی ماجستەر کە بە بەھانەی ئەوەی براکەی ئەندامی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستانە و ئەوانی ئاگادار نەکردوەتەوە لە ژیانی سیاسی براکەی لە ڕێگای خوێندنی لێئەگیرێت بە عێراقی بوون تاوانباری ئەکەن. ناوبراو ھاوکات لە ساڵەکانی پیش زانکۆ دھستی ڕەنگینی رەسامی و وێنەگرێکی چالاکی ناوچەی ھەورامن بوو بەردەوام لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا ئارشێفێکی دەوڵەمەندی پیشکەش بە کۆمەڵگای کورد لەم بەشەدا کردوە. باشترین ئامێری وێنەگری ھێنابوویە پاوە بۆ ھیواکانی کە سەرچاوەی لە خۆشەویستی خاک و کوردایەتی خۆی ئەدۆزیەوە. لە ساڵی ١٩٩٢ بۆ ئاواتە دێرینەکانی گەڕایەوە کوردستان و لە ھەڵەبجە بۆ ماوەی چەند مانگ لە گەڵ سەرۆکایەتی کورد نزیک بووەیەوە بەڵام لەبەر نەبوونی سییستەم ودەسەڵاتی کوردی گەڕایەوە ئێران ولەویشەوە دوای چەند جار لێپرسینەوە لە چۆنیەتی سنوور شکاندن بۆ کوردستان گیراوە و لە دوای ئازاد بوونی بڕیار ئەدات کە بەرەوە ھەندەران بروات. لە ساڵی ١٩٩٢ مانگی ٦ شەش جوومە بریتانیا و لە لەندەن خۆیئەدۆزێتەوە. بە گەیشتنی لەگەڵ کۆمەڵگای کوردی لە بریتانیا بە تایبەت مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد خۆی ئەدۆزێتەوە و بڕیار ئەدات کە ھەنگاوەکانی بۆ ناساندنی کورد بە گشتی بەدەرەوەی وڵات تەرخان بکات. ھاوکات ھاوکاری ھەموو پارچەکانی کوردی کردوە بۆ ھەموو ھاوکارێکی کورد و کوردایەتی ونزیکبوونەوە لە یەکتر بە تایبەت لە نێوان کورد وباکوور وباشوور کە یەکەم کەس بووە ئەم دەورەی دیووە. لەگەڵ زۆربەی میدیاکانی کورد بووە و ھاوکاری کردوون بۆ کێسەی نەتەوەیی کورد و ئامانجە ڕواکانی. کاک کەمال نەجمەدین لەساڵی ١٩٩٣ وە ئەچێتە خوێندن بۆ زمانی ئینگلیسی و خوێندنی بەشی کۆمپوتەر کە خولیای منداڵی بوو کە زۆر زوو چەند قۆناخی تایبەت ئەبرێت و چەند شەھادەی تایبەت کە ئەوکاتە نموونەی زۆر کەم بوو لە ناو کورد دا بەدەست ئەھێنێت. وە لەوکاتەوە خولیای ژیانی وکار وچالاکیەکانی ئەخاتە کار بۆ نەتەوەکەی لەھەموو بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری. ھەر لە یەکەم بەرنامەیدا چەند سایت یا مەڵپەڕی کوردی دادەمەزرێنێت وھاندەری جاک دەبێت بۆ ڕێکخراوە کوردیەکان بە گشتی بۆ ئەم زانستە. ناوبراو جەند بار لەلایان دەسەڵاتی ھەرێمەوە بەنگھێشت کرابووەیەوە بۆ کوردستان کە ھەربارو گرفتێکی سیاسی یا لەبەر نەبوونی سیستەمی ئیش کردن و نەبوون بە حیزب بوون بە چەند پڕ[ژەی تایبەتەوە کە ستراتیژی نەتەوەیی کورد ئەپارێزێت نەیتوانیوە بمێنێتەوە لەبەر نەبوونی سیستەمی ئیداری ... ؟؟!! وە دوای گەڕنەوەی دووەم جاری لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران دەست بەکار دەبیتەو ەبۆ ماوەی زۆرتر لە ٦ مانگ دووبارە بڕیاری ئەدات ھەتا کورد ماڵ و حکومەت و دەسەڵات نەبێتەوە بە یەک نەگرێتەوە کوردستان. دوا بە دوایی بەردەوام یەبێت لەگەڵ کۆمپانیای دڵ و وە دووایش ناوبراو وەکوو ڕاوێژکاری تەکنەلۆژیای زانیاری بۆ خۆی سەربەخۆ دەست بە ئیشەکانی ئەکات و تا ئێستا بەردەوامە .