کۆنگرەی ئاشتیی پاریس

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

کۆنگرەی ئاشتی پاریس: ئەم کۆنگرەیە دوای کۆتایی ھاتن بە جەنگی یەکەمی جیھانی لە پاریس پێتەختی فەرەنسا لە (٦ی شوباتی ١٩١٩ز) بەسترا. ئامانجیش لە بەستنی ئەم کۆنگرەیە چەسپاندنی ئاشتی جیھانی بوو لە جیھان مو ئاوردانەوە بوو لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتە تێکشکاوەکانی جەنگ لەو کۆنگرەیەشدا نوێنەری زۆربەی وڵاتانی جیھان و گەڵانی گەلانی بەش خوراو بەشداریان کرد. گەلی کوردیش بۆ ئەو کۆنگرەیە جەنراڵ شەریف پاشا بوە نوێنەری کە راپۆرتێکی پێشکەش بە کۆنگرە کرد. ھەروەھا لە (٦ی شوباتی ١٩١٩ز) چاوی بە سەرۆکی کۆنگرە کلیمانسۆ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا کەوت و لەسەر مافی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کورد بیرو رای ئاڵوگۆڕ کرد، بەڵام کۆنگرەکە بە ھیچ شێوازێک ئاوڕی لە مافی گەلی کورد نەدایەوە. لە کاتێکدا مافی گەلانی وەک (ئەرمەن و عەرەب) لەبەر چاو گیرا، چونکە کورد لە جەنگەکەدا لە بەرەی دەوڵەتانی ناوەند بوو.

سەرچاوە[دەستکاری]

وێکیپیدیای ئنگلیزی