کۆمپاک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمپاک ( بە ئینگلیزی: Compaqبەشگەی بەرھەمھێنی بژمێری ئەلیکترۆنی لە ساڵی ١٩٨٢، لەلایەن رۆد کانیون (Rod Canion)، جیم ھاریس (Jim Harris) و بیڵ مورتۆ (Bill Murto) دامەزرا و، ساڵی (٢٠٠٢) کۆمپانیای Hewlett-Packard کۆمپانیای کۆمپاکی کڕییەوە. لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکادا تاکوو ئەمڕۆش جۆری Notebook بەناوی کۆمپاکەوە ناوزەند دەکرێت.


ھەرسێ دامەزرێنەری کۆمپاک، بەڕێوبەری کۆمپانیای بەرھەمھێنی نیمچەگەیەنەری Texas Instruments بوون و، یەکی بە بڕی ھەزار دۆلار سەرمایە،‌ بەشداری بنیاتنانی کۆمپاکیان کرد. سەرمایەی دەستپێک لەلایەن دوو ھاوەڵ Ben بێن و سەڤین رۆسن Sevin Rosen ـەوە پێشکەش کرا.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

ئاداری ساڵی ١٩٨٣ یەکەم بەرھەمی کۆمپاک خرایە بازاڕەوە کە بریتی بوو لە "کۆمپیوتەری ھەڵگرتەنیی کەسی"ی (IBM-PC) کە نرخەکەی ٣،٥٩٠ دۆلاری ئەمریکایی بوو. ئەمە یەکەم کۆمپیوتەری IBM-Compatible PC بوو کە کێشەکەی ٢٠ کیلۆونیو بوو.

کۆمپاک و کۆمپانیاکانی تری بەرھەمھێنەری کۆمپیوتەر دەبوو مۆڵەتی مایکرۆسۆفت وەربگرن تاکوو سیستەمی کارپێکردنی MS-DOS لە کۆمپیوتەرەکانیاندا وەک سیستەمی کارپێکردن دابنێن. بۆیە کۆمپاک تیمێکی دامەزراند لە ١٥ بەرنامەداڕێژ کە ھەو‌ڵ بدەن IBM-PC-BIOS دابڕێژن بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار. سەرکەوتنی کۆمپاک لەم بوارەدا ھاندەر بوو بۆ کۆمپانیاکانی تر کە ھەمان ڕێگە بگرنە بەر.

ساڵی ١٩٨٧ یەکەم کۆمپیوتەری کەسیی بەرھەم ھێنا کە ھەڵگری یەکەی چارەسەری ٨٠٣٨٦ ـی ئنتێڵ Intel بوو. بەوەش یەکەم کۆمپیوتەری ٣٢ بت ھاتەکایەوە کە لەسەر یەکەی چارەسەری زنجیرەبەستراوی x٨٦ کاری دەکرد. کۆمپاک یەکێک بوو لە گەورە کۆمپانیاکانی پشتیوانیکەری EISA، کە IBM لە بەرھەمھێنانی IBM PS/٢ پەی پێ دەبرد.

لە ‌سەرەتای ساڵانی ٩٠کاندا کۆمپاک ھەوڵی دابەزاندنی نرخی بەرھەمەکانی دا، بەمەرجێک کاریگەریی نەبێت لەسەر جۆرایەتی و چاکیی بەرھەمەکانی، زنجیرەیەک کۆمپیوتەری بە ناوی Presario بەرھەم ھێنا کە لە ١٩٩٥ دا کە نرخەکەی ١٠٠٠ دۆلار تێپەڕی نەدەکرد، بەوەش بازاڕێکی فراوانی داگیر کرد. کۆمپاک ویستی نرخەکانی لە ئاستێکی نزمدا ڕابگرێت، بۆیە یەکەمین کۆمپانیا بوو کە بڕیاری دا یەکەی چارەسەریی کۆمپانیای AMD و Cyrix لە ‌بەرھەمھێناندا بەکار بھێنێت. بەمەش پەستانی خستە سەر کۆمپانیاکانی تری وەک IBM و Packard Bell لە بازاڕی کۆمپیوتەردا.

ساڵی ١٩٨٧ کۆمپاک کۆمپیوتەری جۆری (NonStop)ی کڕی کە ناسراو بوون بە بێوەستانیی کاری ڕاژەکارەکانی.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]