کۆماسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆماسیناوچه‌یه‌کە به‌ نێوی چه‌می کۆماسییەوە ناسراوه‌ و چه‌ندین گوندی ئاوه‌دان، به‌ڵام که‌م حه‌شیمه‌ت (وەکوو بەردیسپی) له‌خۆ ده‌گرێت که‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری رووبارێک به‌ نێوی چه‌می سوورکه‌وڵ به‌ درێژایی ده‌یان کیلوومیتر ژینگه‌یه‌کی کوێستانی پێک ده‌هێنێت. ئەم ناوچەیە لە دابەشکردندا سەر بە شارستانی مەریوانە. کۆماسی زۆرتر وه‌ک ناوچه‌یه‌کی جوغرافیایی و دانیشتوانه‌کانی وه‌ک هۆزێکی گه‌وره‌ به‌ نێوی کۆماسیه‌یی ده‌ناسرێت. به‌ڵام زانیاریێکی ئه‌وتۆ له‌ باره‌ی مێژووی هۆزی کۆماسی و پێشینه‌ی ناوه‌که‌ی و شیوه‌ی نیشته‌جێ بوونیان له‌و ناوچه‌ که‌ پێشتر ناوی "کوڕه‌وه‌ز" بووه‌ له‌ به‌ر ده‌ستدا نییه‌. زۆریش روون نیه‌ که‌ هۆزی کۆماسی کۆچه‌رین یا له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ له‌وێ نیشته‌جێ بوونه‌. چونکه‌ بڕێک له‌ دانیشتوانی گونده‌کانی کۆماسی شیوه‌زاری جیاوازی کوردی به‌کار دێنن یا ته‌نانه‌ت ره‌نگی پێستی جیاواز ده‌بینرێت. ئەحمەد بەگی کۆماسی، شاعیری کورد خەڵکی ئەم ناوچەیە بووە و ناوی خۆی لەم ناوچەوە وەرگرتوە.