کودەتا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئاماری ئەنجامی کودەتاکان لە جیهان دا

کودەتا کردەوە و فێڵێکی سیاسی و ھەوڵێکە لە لایەن ڕێکخراوێکی نایاسایی، بۆ ڕوخاندن و وەلانانی ڕێبەرانی حکوومەت، کە لە ڕێگای توندوتیژی یان ھەڕەشە ئەنجام دەدرێ.

کودەتای ساڵی ١٩١٣ی عوسمانی

ئەم توندوتیژیە زۆرکات کورت و لەپڕ ڕایە و لە لایان کەسانێکی کەم (بە پێچەوانەی شۆڕش کە لە لایان زۆربەی خەڵک دەکرێ) بە کاردێ.

بەڕێوەبەرانی کودەتا لەوانەیە کۆنترۆڵی ھێزە سەربازیەکانیان لە دەست دابێ.

کودەتای ساڵی ٢٠٠٩ی ھۆندووراس

وشە ناسی[دەستکاری]

وشەی «کودەتا» (فەڕەنسی:coup d'état) لە زمانی فەڕەنسی ھاتۆتە ناوە زمانی کوردی و زمانی فارسی و بە مانای وەشاندنی گوورزی لەناکاو و بەرھەڵست بوونی حکوومەتە.

ھۆکارەکانی سەرکەوتنی کودەتا[دەستکاری]

لە تێڕوانینی ساموێل ھانتینگتۆن زانای زانستە سیاسیەکان، کودەتایەک تەنیا بە دوو جۆر سەرکەوتوو دەبێ.

  • یان چالاکە سیاسیەکان لە کۆمەڵگا دا کەم بن،
  • یان دەبێ زۆربەی چالاکە سیاسیەکان لەگەڵ کودەتاکە ھاوڕا بن

یەکگرتنی زۆربەی چالاکە سیاسیەکان ئەگەری زۆر کەمە، ھەر بۆیەش تێڕوانینی دووھەم کەم ڕوو دەدا.

دابەش کردنی ھێزیش لە ناو کودەتا و لە نێوان گرووپە سیاسیەکان زۆر بە دەگمەنی ڕوودەدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]