کریستینا کالۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کریستینا کالۆ
لەدایکبوون٧ی حوزەیرانی ١٩٠٨
کۆیۆئاکان، مەکسیک
مردن١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤(١٩٦٤-٠١-٠١) (٥٥ ساڵ ژیاوە)
Second family name in Spanish nameCalderón
باوکگویلێرمۆ کالۆ
خوشک و برافریدا کالۆ
پیشەوێنەکێش
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون

کریستینا کالۆ کالیدرۆن (لە دایکبووی ٧ی حوزەیرانی ١٩٠٨ - مردووی ٨ی شوباتی ١٩٦٤) خووشکی فریدا کالۆ بوو.[١] فریدا لە تابلۆی کریستینای کێشا بوو لەژێر ناوی پۆرترەیتی کریستینا، خووشکەکەم. ھەروەھا دیێگۆ ڕیڤێرا، ھاوسەری فریدا کە لە ماوەیەکدا پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کریستینادا ھەبوو، ئەوا ئەویش بەھەمان شێوەی وێنەی کریستینای لە چەند کارێکدا بەکارھێنابوو، ڕیڤێرا وێنەی کریستینای بە ڕووتی کێشابوو.

لە ساڵی ٢٠٠١، ڕۆمانی فریدا لە نووسینی باربارا موجیکا، تێیدا ژیانی فریدای لەسەر زاری کریستینا دەگێڕایەوە.[٢]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

وێنەی[بەستەری مردوو] ماتیڵدە، ئەدریاننا، فریدا و کریستینا لە ساڵی ١٩١٦.

کریستینا لە ساڵی ١٩٠٨ لە مەکسیکۆ سیتی، مەکسیک لە دایکبوو. باوکی بەڕەچەلەک ئەڵمانی بوو، گویلێرمۆ لە ساڵی ١٨٩١ بە پەنابەری ھاتبووە مەکسیک.[٣] ھەرچەند فریدا کالۆ وتوویەتی کە باوکی جوولەکە بووە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو لەسەر پەیڕەوی لوتەریانیزم بوو.[٤][٥] ماتیڵدە (دایکی کریستینا) لە دایکبووی واخاکا بوو، لە باوکێکی ڕەسەن مەکسیکی و دایکێکی ئیسپانی زمان بوو.

کریستینا کچە بچووکی ماڵەکەیان بوو، ئەو سێ خووشکی دیکەی ھەبوو، ئەوانیش ماتیڵدە (بەنزیکی ١٨٩٨–١٩٥١)، فریدا (بەنزیکی ١٩٠٧–١٩٥٤) ھەروەھا ئەدریانا (بەنزیکی ١٩٠٢–١٩٦٨). ئەوان لە ماڵێک لە ناوچەی کۆیۆئاکان، لە مەکسیکۆ سیتی دەژیان.

مردن[دەستکاری]

کریستینا لە ڕۆژی ٨ی شوباتی ١٩٦٤، لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ 1929-, Morrison, John (2003). Frida Kahlo. Kahlo, Frida. Philadelphia: Chelsea House Publishers. ISBN 978-1-4381-0678-6. OCLC 228430205.{{cite book}}: CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link)
  2. ^ White, Emily (2001-01-28). "Books in Brief: Fiction & Poetry (Published 2001)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-03-04.
  3. ^ Herrera 2002, pp. 4–9; Ankori 2002, p. ١٧.
  4. ^ Ronnen, Meir (20 April 2006). "Frida Kahlo's father wasn't Jewish after all". The Jerusalem Post. Retrieved 7 July 2018.
  5. ^ Deffebach 2015, p. ٥٢.