کاکێشان

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
یەکێک لە مەجەڕڕەکانی گەردوون

کاکێشان (بە ئینگلیزی Galaxy) ئەو کۆمەڵە گەورەیەی کە پێکھاتوون لە ملیۆنەھا ئەستێرە و تۆز و گازەکان.کاکێشانەکان لە قەبارە و شێوەی جیاوازن ، گەورەترین کاکێشان پێکھاتووە لە تریلیۆنێ ئەستێرە لە ڕاستیدا زانایانی گەردوون ناتوانن ئەستێرەکان ژمارە بکەن ، بەڵام دەی خەمڵێنن مەجەڕڕەیەک چەند ئەستێرە بە ئەندازەی قەبارەی خۆر دەتوانێ لە خۆ بگرێ ، پاش لێکۆڵینەوە لەسەر قەبارە و درەوشانەوەیان. تا ئێستا ١٧٠ ملیار کاکێشان ھەیە لە گەردوونی ئەژمار کراودا. خۆر یەکێکە لە مەجەڕڕەی ڕێگەی کاکێشان .

[دەستکاری] جۆرەکانی کاکێشان

چەند جۆرێکی جیاواز و زۆر لە کاکێشان ھەیە، ئەدوێن ھابڵ کە زانایەکی گەردوونیە و بە ناوی ئەوەوە تەلیسکۆبی بۆشاییی ھابڵ ناونراوە. یەکەمین کەس بووە کاکێشانەکان پۆلێن بکات لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا. زۆربەی بە گوێرەی شێوەکانیان بووە. تاکو ئێستاش زانایانی گەردوون ئەو پۆلێنەی کاکێشانەکان بەکار دەھێنن کە ھابڵ گەشەی پێدابوو.

[دەستکاری] 'کاکێشانە لوول پێچەکان Spiral Galaxies

نموونەیەک لە کاکێشانە لوول پێچەکان

کاکێشانە لوول پێچەکان پێکھاتووە لە ھەڵئاوسانێک لە ناوەڕاستیدایە و پێکھاتووە لە گاز و تۆز و ئەستێرە نوێیەکان کە لەو ناوچانە دروست بووە کە گاز و تۆزەکەیان چڕی زۆرترە و ساڵی ١٩٣٦ لەلایەن زانای گەردوون ئەدوێن ھابڵ گەشەی پێدراوە.

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر