کاتی گڕگرتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە بزوێنەری سووتانی ناوەکی سپارکی، بەندە بە کاتی ھەڵگیرسان، شوێنی پستن و گۆشەی کرنکشافت. ئەوەی گرنگە بۆ بەرەوپێشبردن بریتییە لە کاتی سپارک کردن، چونکە سووتەمەنییەکە بە تەواوی ناسووتێ کە سپارک دەکریت، گازەکانی سووتاندن کاتێکی دیاریکراوییان پێویستە بۆ گۆشەخێرایی و بڵاوبوونەوەی سووتان.

گۆشە کاریگەریێکی زۆری ھەیە لە بەرەو پێشبردن و زیادکردنی ئەو ھێزەی ئەو وزەیەی کە لە ژووری سووتان درووست دەبێت و پاراستنی بەفیڕۆچوونی وزە ڕەچاو بکریت.

دانانی کاتێکی درووستی ئاگر ھەڵگیرسان  گرنگە بۆ چووستی بزوێنەر. سپارک کردنی زوو یاخود سپارککردنی درەنگ لە سووڕی بزوێنەر بەرپرسن بۆ ڕوودانی لەرزینی ڕادەبەدەر تەنانەت ڕەنگە ببێتە ھۆی تێکچوونی بزوێنەر. کاتی ئاگرھەڵگیرسان کاردەکاتە سەر زۆر شت وەکو تەمەنی بزوێنەر، ئابووری سووتەچەنی، تواناو ھێزی بزوێنەر. بزوێنەرە نوێ و مۆدێرنەکان بۆ زاڵبوون بەسەر کاتی سووتان کۆمپیتەر بەکار ئەھێنن بۆ دەستنیشاتکردنی باشترین کاتی سووتان بەدرێژایی rpm ( سوڕان لە یەک خولەکدا) ی بزوێنەر و ڕێژەی باری بزوێنەر.

پێشەکی[دەستکاری]

لە سیستمی (spark ignition)  ی کۆنتڕۆلکراوی میکانیکی سووتانی ناوەکی بزوێنەری بەنزین لە ئامیرێکی میکانیکی پێک دێت  ناسراوە بە دابەشکەر ( distributor) , کە (spark ignition) دەکات و بڵاوی دەکاتەوەبۆ ھەریەک لە سلندەرەکان بە ھاوبەشی لەگەڵ شوێنی پستن بە بەراورد بە کرانکشافت ( crankshaft)   و ھەروەھا بە ھاوبەشیش لەگەڵ  بەرزترین خاڵی بێجووڵە (TDC).

کاتی  پریشکدان ( سپارک) بەڕێژەیی لەگەڵ شوێنی پستن،  بەستراوە بە کاتی نەگۆڕی(static) جگە لە پێشکەوتنی کاتی میکانیکی.     دووربوون لە ناوەڕاست وا لە بڵاوکەرەوە (distributor) دەکا کە میکانیزمی کاتی ڕوودانی سپارک(spark)  زووتر ڕووبدات لە کاتی خێرابوونی بزوێنەر. زۆربەی ئەم جۆرە بزوێنەرانە بەرەو پێشچوونی بەکەرھێنانی بۆشایی (vacuum advance) ی بەکار ئەھێنن وە لە کاتی باری زۆر و  ھێواش بوونەوە کاتەکە ڕێک ئەخات و سەربەخۆ کار ئەکات. ئەمە نموونەیی لە کارکردنی خۆبزوێنی بزوێنەر بەکار ئەھێنرێت;  لە بزوێنەرەکانی بەنزین سیستمێکی نزیک لەم سیستمە بەکار ئەھێنرێت بەڵام بەبێ بەکارھێنانی بۆشایی.

لە ناوەڕاستی ساڵی [[١]] , فۆڕد پێشنیاری بەکارھێنانی سووتانی ترانزستەری کرد لە بەرھەمی نوێیەکەیان بە مۆدێلی 427 FE V8. ئەم سیستەمە تەنھا ڕێژەییەکی کەمی تەزوو بۆ داگیرساندن لە خاڵەکانی سووتان بەکارھات، بە بەکارھێنانی ترانزستەری PNP بۆ ئەوەی بڕی ڤۆڵتییە بەرز بکرێتەوە بەراورد بە تەزوو بۆ داگیرساندن. ھەندێک نووسیین لەسەر دەمەوانەکان دانراون و نووسراوە "427-T".  سیستەمی ترانزستەریAC ی پرتەی موگناتیزی سووتان، لەلایەن زانا  Delco بۆ بەکارھاتن بوو بە ئارەزوومەندانە بۆ بەکارھێنان لە بزوێنەری ئۆتۆمۆبێل لە ساڵی [[٢]]. سیستمی دیکلۆ (Declo) خاڵە میکانیکییەکانی جییاکردۆتەوە بە تەواوی، بەھۆی بەکارھێنانی گۆڕانی لێشاوی موگناتیسی بۆ گۆڕینی تەزوو، جیاکردنەوەی راست و درووستی خاڵەکان گرنگن. لە ساڵی [[٣]] زانا Chrysler بەکارھێنانی سوتاندنی مووگناتیزی بەبێ دیاریکردنی خاڵ بە  سیستەمی داگیرسانی کارەبایی  ناساند وەک بەکارھێنانێکی پێوانەیی لە بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێڵ,  وە کرا پێوانەیی لە وڵاتانیتریش دوای ساڵی [[٤]].

کۆنتڕۆڵکردنی کاتی سووتانی کارەبایی  ناسێنرا چەند ساڵێک دواتر لە [[٥]]'.  لە ساڵی [[٦]] لەگەڵ زانا Boch Motronic  سیستەمی بەڕێوەبردنی بزوێنەری،  تەکنەلۆجییا بەرەوپیش چوو کە وای لێھات لە یەک کاتدا گڕگرتن و تێکردنی سووتەمەنی ڕووبدات.  ئەم سیستەمە بنچینەی بزوێنەری بەڕێوەبردن پێک دەھێنێت.

دیاریکردنی کاتی گڕگرتن[دەستکاری]

پێشکەوتنی  کاکتەکان ئاماژیە بۆ ژمارەی گۆشەکانی پێش بەرزترین خاڵی بێجووڵە ( BTDC)  کاتێک سپارک  تێکەڵەی سووتەمەنی و ھەواکە لە ژووری سووتان دادەگیرسێنێت لە کاتی ھەنگاوی پەستان. دواکەوتنی کاتەکە دەتواندرێت وا پێناسە بکرێت  وەک گۆڕانکاری لە کات کە سووتانی سووتەمەنییەکە درەنگتر ڕوودەدات لە کاتی دانراو لە کاتی بەرھەمھێنانی بزوێنەرەکە. بۆ نموونە گەر کاتی سووتان لەلایەن بەرھەمھێنەرەکە سەرەتا لە گۆشەی 12° دانرا لە BTDC و بەڵام لە بزوێنەرەکە لە  گۆشەی 11°  ی BTDC ڕوویدا، ئەوا ئەمە واتای دواکەوتن ئەدا. لە سیستەمی سووتانی کلاسیکی دەتواندرێا کاتەکە جێگیر بکرێت بەھۆی بەکارھێنانی تاقیکردنەوەی ڕووناکی یان بە ڕێگەی داینامیکی بە بەکارھێنانی نیشانە و کاتی ڕووناکی درووستبوون.

پەرەپێدان پێوسیتە چونکە سووتانی تێکەڵەی سووتەمەنی و ھەوا کاتێکی دیاریکراوی پێویستە.  سووتانی تێکەڵە بەرلەوەی پستن بگاتە بە بەرزترین خاڵی بێجووڵە TDC  ڕێگاخۆشئەکا بۆ زوو سووتانی تەواوی تێکەڵەکە بەر لەوەی پستنەکە بەتەواوی بگات بە بەرزترین خاڵی بێجووڵە. ئەگەر تێکەڵەی ھەواو سووتەمەنی لە کاتێکی درووست داگیرسا، بەرزترین ڕێژەی پەستان لە سلندەر بەرھەمدێت وە ھەندێک کات بەر لەوەی پستن بگات بە بەرزترین خاڵی بێجووڵە ڕێگە بە تێکەڵەی داگیرساو دەدرێت کە پستنەکە پاڵبنێت بۆ خوارەوە بە بەرزترین ڕێژەی ھێز. بە شێوەیەکی نموونەیی گەر بێتو تێکەڵەکە ھەمووی گڕبگگرێت و بەرزترین ڕێژەی ھێز و پەستان درووست بێت دەبێت بە گۆشەی 20° بێت لە ATDC. ئەمە وا ئەکات بەرزترین ھێز بۆ بزوێنەرەکە بەرھەمبێنێت.  ئەگەر داگیرسان و دەسکردن بە سووتان بەرلەکاتی خۆی و شوێنی خۆی ڕوو بدات ڕەنگە ببێتە ھۆی درووستبوونی لێدانی بزوێنەر، وە ئەگەری تێکچوونی بزوێنەر ھەیە, ئەمە بەگشتی کاتێک ڕوودەدات کە خێرایی خولانەوە نزمبێت و ھەروەھا ھەندێکجاریش سووتانی پێشوەختە (pre-ignition) درووست دەبێت لەکاتی تەقینەوە.  ئەگەر سپارک درەنگ ڕووبدات بەرزترین پەستان لەدوای ئەوەی کە پستن بەرەو سەرەوەدێت ڕوودەدات. ئەمە دەبێتە لەدەستچوونی ھێز و توانا، گەرمبوونی زۆر، و سووتەمەنی نەسووتاو.

کاتی سووتان پێویستی بە ڕێکخستنە لەگەڵ خێرابوونی بزوێنەر، ھەرچەندە خێرایی خولانەوەی بزوێنەر زیاد بکات، کاتی پێویس بۆ سووتانی تێکەڵە کەمدەبێت بەڵام لەھەمان کات دا سووتانی خۆییش بەردەوام دەبێت ,  پێویستە زووتر دەست بە بەرزکردنەوەی خێرایی بزوێنەر بکرێت تاکوو تەواو لەکاتی خۆی کار بکات. کەمی چووستی قەبارەیی لە خێراییێکی زۆری بزوێنەر پێویستی بە خێراکردنی کاتی سووتانیش ھەیە بۆ ئەوەی چووستی بزوێنەر بەرز بکرێتەوە. گەر سووتان لە کاتی خۆی دا  و لە خێراییێکی درووستی بزوێنەر دا ڕووبدات  ئەوا سلندەر دەگات بە بەرزترین ئاستی پەستان کە دەکرێت بەرھەمبھێنرێت لە گۆشەیەکی درووستی کرانکشافت. لەکاتی دیاریکردکی کاتی سووتانی بزوێنەری ئۆتۆمبێلێک، کارگەی بەرھەمھێنەر کاتی سووتان لەسەر بزوێنەرەکە ڕووندەکاتەوە و دەینووسێت.

کاتی سووتان پشت دەبەستێت بەو بارەی کە لەسەر بزوێنەر ھەیە (ئەو دەمەوانەی ڕێکخستنی سووتەمەنی بزوێنەر زیاتر کراوەبێت)  ئەوا( کاتی سووتانی تێکەڵەی ھەوا و سووتەمەتی خێراتر دەبێت). ھەروەھا سووتانی بزوێنەر پشت دەبەستێت بە پلەی گەرمی بزوێنەر، پلەی گەرمی چەندە کەمبێت پێویستی بە کاتی زیاترە.  ئەوکاتەی کە تێکەڵە پێویستی پێیەتی بۆ گڕگرتن پشتدەبەستێت بە جۆری سووتەمەنییەکەش، بەپێی باشی سووتەمەنییەکە و ژمارەی ئۆکتان کاتی گڕگڕتن و سووتان خێراتر دەبێت.

دەنگی ھێزپێو (dtnamometer)[دەستکاری]

ڕێکخستنی کاتی گڕگرتن  و چاودێریکردنی ھێزی بەرھەمھاتوو بەھۆێ ھێزپێو , یەکێکە لەو ڕێگایانەی بۆ ئەوەی کاتی گڕگرتن دیاریی بکەین. بە گۆڕانکاری کردن لە کاتەکە, دواخستن یاخود پێشخستن بێت، ڕاستەوخۆ گۆڕانکاری لە ڕوودانی ھێزی بەرھەمھاتوو ڕوودەدات. جۆری باری ھێزپێوەکە باشترین ڕێگایە بۆ ڕاپەڕاندن و جێگیرکردنی خێرایی بزوێنەر و باری سەری.

بەکارھێنانی سەنسەری لێدانی بزوێنەر بۆ دیاریکردنی کاتی گرگرتن یەکێکە لە ڕێگاکان بۆ سازدانی بزوێنەر.  بەم ڕێگایە , کاتەکە خێرادەکرێت تاکوو ئەگات بە لێدانی بزوێنەر، ئینجا یەک بۆ دوو پلە کەمتر لە کاتی گەیشتن بە لێدان ڕێکدەخرێت. گەر دوواکەوتنێک ھەبوو لەکاتی دەستپێکردنی گرگرتن لە بزوێنەر ئەوا پێویستە (spark plug) ەکان پشکنینییان بۆ بکرێت و چاکبکرێن تا ئەوکاتەی ھیچ  دواکەوتنێک ڕوونادات.

باشترین ڕێگا بۆ دیاریکردنی دەستپێکردنی گرگرتن بریتییە لە زیادکردنی بار لەسەر بزوێنەر لەڕێگەی ھێزپێو بەھێواشی تاکو ئەگات بە بەرزترین ئاستی زەبر. چووستی سووتانی بزوێنەر و چووشتی قەبارە بەندە بە گۆڕانکاریکدن کاتی گرگرتن، بە واتای ئەوەش دێت بڕی پێویستی سووتەمەنیش دەبێت بگۆڕ

درێت و لە یەککاتدا سووتەمەنی و ھەوا تێکەڵی مەکینە تاکو بگەین بە بەرزترین ئاستی زەبر.

سیستەمی گڕگرتنی میکانیکی[دەستکاری]

سیستەمی گڕگرتنی میکانیکی بڵاوکەرەوەی سپارکی میکانیکی  بەکاردەھێنێت بۆ بڵاوکردنەوەی ڕێژەی بەرزی ڤۆڵتییەی بەکارھاتوو بۆ نێو (spark plug) لە کاتی تەواو.  بۆ دیاریکردنی کاتی گوونجاو بۆ گڕگرتن بڵاوکەرەوەیەک بۆ بزوێنەرەکە دادەنێین چاودێری دەکات بۆ ئەوەی لەبارترین کات بدۆزێتەوە بۆ دەسپێکردنی گڕگرتن. ئەم سیستەمە پیی دەوترێت 'ڕێگخستنی بنچینەیی' .  دوو ڕێگا ھەن بۆ بەدەست ھێنانی کاتی تەواو

بەرەوپێشچوون لە بواری  کاتی گڕگرتنی میکانیکی[دەستکاری]

بەرزبوونەوەی پێشکە تنی میکانیکی ھەماھەنگە لەگەڵ خێرایی بزوێنەر. ئەمە گونجاوە لەگەڵ بەکارھێنانی یاسای (Inertia). کێش و ئەو سپرینگانەی لەناوەوەی بڵاوکەرەوە ھەن دەسووڕێنەوە, کاریگەری لەسەر کاتی گڕگرتن درووست دەکات بە پێی خێرایی بزوێنەر  و شوێنی گۆشەی جووەڵەکە, بڕی پێشکەوتنی میکانیکی بەندە بە حووڵەی تاکی بەشەکانی بزوێنەر و سووڕانەوەی بڵاوکەرەوەکە. لە بزوێنەری دوو ھەنگاویییش ھەمان شتە, بەگوێرەی خێرایی خولانەوەی بزوێنەر. لە بزوێنەری چوار ھەنگاوی، نیوەی خێرایی خولانەوەی بزوێنەرە.

کێشی کەمتر یاخوت سپرینگی بەھێزتر دەتواندرێت بەکار بھێنرێت لە بزوێنەری کەم خێرا بۆ کەمکردنەوەی  کاتی گڕگرتن. وەھەروەھا دەتواندرێت کێشی زۆر  یان سپرینگی لاوازتر بەکار بھێنرێت بۆ زیادکردنی کاتی گڕگرتن لە بزوێنەری کەمخێرا.

سیستمی کۆنتڕۆلکردنی گڕگرتنی کۆمپیوتەریی[دەستکاری]

بزوێنەرە تازە درووستکراوەکان سیستەمی گرگرتنی کۆمپیوتەرییان بۆ دانراوە. کۆمپیوتەر خشتەی کاتی گڕگرتنی ھەیە, بەپێی خێرایی بزوێنەر و ڕێژەی ئەو بارەی کە لەسەر بزوێنەرەکەوە ھەیە. کۆمپیوتەر بەپێی خشتەکە زانیاری بۆ کۆیلی گڕگرتن دەنێرێت  لە کاتی درووست کە پێویستە گڕگرتن تیاییدا ڕووبدات. زۆربەی ئەو سیتەمانەی کە لە کارگە بۆ بزوێنەرەکان دانراون ناتواندرێت دەسکاری بکرێت و کاتەکات بگۆڕین . کاتەکانی گڕگرتن بەپێی دیزاینکردن و داڕشتنی شێوازی بزوێنەرەکان لە کارگەکان دەسکاری دەکرێن  بەپێی جۆر و شوێنی  بەکارھێنانی  بزوێنەر و ئۆتۆمبێلەکان.