بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڤالا (زمانی پرۆگرامسازی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤالا (زمانی پرۆگرامسازی)
نووسراوە بەسی
وێبگەhttp://www.vala-project.org

ڤالا (بە ئینگلیزی: Vala) زمانێکی پرۆگرامکردنی تەنخوازە کە خۆی ھەڵگری "کۆمپایلەر"ی خۆیەتی کە توانای دروستکردنی کۆدی زمانی C ھەیە سیستمی GObject بەکار ئەھێنێت.[١][٢] زمانی کۆمپایلکراوی وەک سی، کۆدی مەکینە (machine code) یان باینەری لێ دروست ئەکرێ. بەڵام ڤالا کۆدی زمانی سی بەرھەم ئەھێنێت، ئەمیش جارێکی تر وەرئەگێڕدرێتە سەر کۆدی مەکینە.[١] بۆیە ھەندێ ڤالا بە زمان نازانن[٣] و بە ئاسانکاریەکی ئەزانن بۆ نوسەرانی پرۆگرامی سەر سیستم کە ئاسانتر بتوانن کۆدی "سی" بنوسن.[٢]

نمونەی ھەلەو وێڵد (Hello World) بە زمانی ڤالا:[١]

int main (string[] args) {
        stdout.printf ("hello, world\n");
        return 0;
}

بۆ کۆمپایلکردنی ئەم کۆدەی سەرەوە فرمانی "valac" بەکاردێ کە وەک "javac"ی زمانی جاڤا کۆدەکە ترانسپایل/کۆمپایل ئەکات کە "وەگەڕبخرێت".

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب «ماڵپەڕی پرۆژەی ڤالا». پرۆژەی ڤالا. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا Helmke، Matthew (٢٠١٢). Ubuntu Unleashed. Sams publishing. pp. ٧٥٧.
  3. ^ ئەسپینۆسا، دانیاڵ (١٤ی شوباتی ٢٠١٧). «بۆچی ڤالا زمانی پرۆگرمکردن نیە». جینۆم. بڵاگ. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.