ژنمێردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی سەدەکانی ناوین لە کەسێکی ژنمێرد لە نێو کتێبی Nuremberg Chronicle

ژنمێردی یان ئەندرۆجینی (Androgyny) بە حاڵەتێک دەگوترێت کە تایبەتمەندییەکانی ژنێتی و پیاوێتی پێکەوە لە یەک کەس دا ھەبن. وشەی ئەندروجینی لە دوو وشەی یونانی ανήρ (ئانێر، بە واتای پیاو) وە γυνή (جینێ بە واتای ژن) پێکھاتووە و ئاماژە دەکات بە تێکەڵبوونی تایبەتمەندییەکانی ژنێتی و پیاوێتی وە ھەبوونی ھەردووکیان پێکەوە لە یەک کەس دا، بە ھەمان شێوەی نێرەمووکی (hermaphroditism).

ژنمێرد یان ئەندرۆجین بە کەسانێک دەگوترێت کە ناسێنێکی ڕەگەزیی ڕوونیان نییە وە لە کۆمەڵگا دا لە دەستەی نێر یان مێ دانانرێن. ڕەنگە ئەوان خۆیان بە ڕەگەزنادیار لە قەڵەم بدەن. زۆرێک لە ژنمێردان لە باری دەروونی و ھزریەوە لە نێوان ژن و پیاو دان یا بەتەواوی بێڕەگەزن. ڕەنگە ئەوان خۆیان بە بێڕەگەز، نێوانڕەگەز (intergender)، یان دووڕەگەز (bigender) یان ھتد بزانن.