ڕێگاگلێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێگاگلێن
لقیheavy equipment، road machinery

ڕێگاگلێن یان ڕۆلەر (بە ئینگلیزی: Road roller) ئۆتۆمبێلێکی ئەندازیاری جۆری پەستێنەرە کە بۆ تێکەڵکردنی خاک، گڵ، کۆنکریت، یان قیرتاو لە دروستکردنی ڕێگا و بنچینەکاندا بەکاردێت. ھەروەھا لە بناغەی خانوو یان لە کشتوکاڵدا بەکار دەھێنرێت.

ڕێگاگلێن زۆر جار وەک ھەڵمۆلەکان ناودەبرێت، بەبێ لەبەرچاوگرتنی شێوازی پاڵنانی.[١]

مێژوو[دەستکاری]

Horse-drawn road roller from 1800
Steam-powered roller
Zettelmeyer diesel-powered road roller

یەکەم ڕێگاگلێن لەمێژوودا بە ئەسپ ڕاکێشراوە بۆ پەستانەوەی ڕێگای کێڵگەکان. لەدوای شۆڕشی پیشەسازی لەماوەی چەرخێک تا ڕادەیەکی زۆر پێشکەوتووە بەڵام لەھەموو پێشکەوتنەکانی پشت بە کێشی دەبەستێت، ڕێگاگلێن لە ناوەڕاستی سەدەی ١٩یەم لە ڕاکێشانی ئەسپەوە گۆڕدرا بۆ بزوێنەری ھەڵمی. گلێنە ھەڵمییەکان یەک لولەی پۆڵاینیان ھەبوو بە گشتی بەکارھێنران بۆ کەمکردنەوەی بۆشایی خاک لە بناغە و بندەکی خانووبەرەکان، ئەم گلێنانە ھەڵمیانە بزوێنەرێکی ھەڵمی تری ھەبوو کە لەرزانی بە لولەئاسنینەکە دەکرد تا کێش و کاریگەری زیاتر بێت. دواتر برەوی زیاتری کرد و ڕێگاگلێنی ھەڵمی دوو لولەیی دروستکرا. لە دەوروبەری ساڵی١٩١٠ بە دواوە بەناوبانگ بوون و بە شێوەیەکی سەرەکی بەکارھێنراون بۆ پەستانەوەی ڕووکەشی خاک و ڕێگاکان دواتر ڕێگاگلێنی وەھایان دروست کرد کە لولەکەی لە لاستیک و چوپ دروستکرابوو کە ئەم جۆرەیان بۆ گواستنەوە ئاسانتر بوو ئینجا بزوێنەری گاز ھاتە ئاراوە بە درێژایی ساڵانی ١٩٥٠ بەدواوە پێشکەوتنی زۆر گەورەیان بەدەست ھێنا لە ساڵی ١٩٧٠ ئەم ئامێرە گەیشتە لووتکەی پێشکەوتنی کە زۆر بەکێش و کاریگەر بوو و بەئاسانیش دەگوازرایەوە.[٢]

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Lokoli - love local, shop local, buy lokoli". Lokoli (بە ئینگلیزی). 2020-04-18. Retrieved 2021-09-20. ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ https://ia802605.us.archive.org/0/items/memorialbiograph00maryuoft/memorialbiograph00maryuoft.pdf