ڕێبیکا کابوگۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێبیکا کابوگۆ

ڕێبیکا کابوگۆ
لەدایکبوون٤ی ئەیلوولی ١٩٩٤
نەتەوەکۆنگۆیی
خەڵاتەکانخەڵاتی ئازیەتی ژنانی نێودەوڵەتی

ڕێبیکا کابوگۆ (لە دایکبووی ٤ی ئەیلوولی ١٩٩٤، لە گۆما)، کچە چالاکوانی کۆنگۆییە کە لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتە دەستگیرکرابوو. لە ساڵی، ٢٠١٧ لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

چالاکییەکان[دەستکاری]

ڕێبیکا ئەندامی کۆمەڵەی (LUCHA)، کە لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزرا، کۆمەڵەکە کاری بۆ گۆڕانکاری دەکرد لەوڵات بەبێ تووندووتیژی.[٢] کۆمەڵەکە دژایەتی دەکرا لەلایەن دەزگای ھەواڵگری کۆنگۆ، بەوەی لەلای ئەوان وەک کۆمەڵەیەکی شەڕانگێز دیاری کرابوو. ڕێبیکا یەکێکبوو لەو شەش ئەندامەی ڕێکخراوەکە کە دەستگیرکرا، ئەمەش لەدوای ئەنجامدانی چەند گردبوونەوەیەکی ئاشتیانە لەژێرناوی شاری مەرگ.[٣] ڕێبیکا و ئەندامانی دیکەی کۆمەڵەکەی بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ شۆڕشی مەدەنی دژی سەرۆک جۆزێب کابیلا، وەک تاوانێکی دژ بە دەستیوور وڵات سزادران.[٤] ڕێبیکا ماوەی شەش مانگ لە زیندان مایەوە، لەئاستی ناوخۆ، نێودەوڵەتی و میدیاکان باسەکە دەنگی دایەوە، ناوبراو بەیەکێک لە بچووکترین زیندانیانی جیھان بۆ ئەم کەیسانە دانرا.[٤]

لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، ڕێبیکا لەگەڵ ١٩ چالاکوانی دیکە دەستگیرکرانەوە، بەھۆی ناڕەزاییبونیان لەدژی حکوومەت و ناوھێنانی بەحکوومەتێکی نادەستووری. دوای حەفتەیەک، ڕێبیکا ئازادکرا بەڵام لەڕێگای خەباتی ئاشتیانە لەکۆنگۆ بەردەوامە.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Our Partner: Congolese Activist Receives U.S. Secretary of State’s International Women of Courage Award ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "LUCHA: Youth movement in Congo demands social justice". www.pambazuka.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-08-16.
  3. ^ Buchanan, Elsa (2016-06-03). "DRC: Who is Rebecca Kabugho, one of the world's youngest female prisoners of conscience?". International Business Times UK (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-08-16.
  4. ^ ئ ا ب "Biographies of the Finalists for the 2017 International Women of Courage Awards". www.state.gov (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2017-03-29. Retrieved 2017-08-16.