ڕووباری پریمیرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕووباری پریمیرۆ (بە ئیسپانی: Río Primero) ھەروەھا بە سوکویا'ش بانگ دەکرێت (سوکویا لەلایەن کۆماچینگۆیە سوورپێستەکان ناوزەند دەکرێت)، ڕووبارێکە لە ئەرژەنتین لەنێوان ھەردوو شاری کۆردۆبا و بۆینس ئایریس ی پایتەخت ھەڵکەوتووە.

ڕووبارەکە بە فەرمی بە (San Roque و Cosquín) دەناسرێت، چونکە لە San Roque بەرەو شاری کۆردۆبا دەڕوات.

ڕووبارەکە بەناو شاری کۆردۆبا ڕەت دەبێت، لەناو شارەکە چەندین کەناڵی بەردڕێژیان بۆ درووستکردووە، یەکێک لە کەناڵەکانی بەناوی (ھەیوانەئاوی کەنەدا) یە چونکە لە ١٩٤٤ لەلایەن پیشەوەرە کەنەدییەکانەوە درووستکراوە، بە درێژی ٢ کم. ھەروەھا ئاوەڕێی تریشی بۆ درووستکراوە وەک(Isla de los Patos) (دوورگەی قازەکان) لە ١٩٨٠، ئاوی ڕووبارەکە بەھۆی پاشەڕۆی ژەھراوی کارگەکان پیس بووە و زۆرینەی مەڵ و قازەکانی ژەھراوی بووینە بەتایبەت لە ساڵی ٢٠٠٦.[١]

ڕووبارەکە سەرەرای ئەوەی چەندین شاری لەسەر ھەڵکەوتووە زەویە تەڕ و بەراوەکانی ئەلگاڕۆبۆس و مارچی کویتای لەسەرە، مارچی کویتاڕووبەرێکی فراوانی خوێی ھەیە کە بە دەریاچەی خوێش بانگی دەکەن یان کانگای زێڕی سپی. ڕووباری پریمیرۆ ٢٠٠ کم درێژە.[١]

پیسبوونی پریمیرۆ یەکێکە دۆزە ھەرە گەورەکانی کۆردۆبا لەبارەی تێکچوونی ژینگەکەی. بۆیە بەم ساڵانەی دوایی چەندین جار پاک کراوەتەوە و قەدەغەی ڕاوی ماسی و باڵندەکانیان ڕاگەیاندووە، بەڵام ڕووبارەکە پێویستی بە کۆششی زیاترە تا بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]