ڕووباری زەرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕووباری زەرد، تاڤگەی ھوکۆو.

ڕووباری زەرد یاخود ھوانگ ھی و بە فەرمی حونجە (حینجە) کردنی ھوانگ ھۆ دووەم درێژترین ڕووبارە لە چین دوای ڕووباری یانگتسی و شەشەم درێژترین ڕووبارە لە جیھاندا کە درێژییەکەی نزیکەی ٥،٤٦٤ کیلۆمەترە و سەرچاوەکەی لە چیاکانی بایان ھارەوە ھەڵدەقوڵێت لە ڕۆژئاوای چین و دەڕژێتە ناو دەریای بۆھای.

ناوی ڕووبارەکە لە ڕەنگەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت کە بەھۆی بوونی گیای (ھیلس)ەوەیە کە لە بەشی ژێرەوەی ڕووبارەکەدا دەڕوێت و ڕەنگەکەی بەرەو زەردی دەبات، ھەروەھا بە ھۆی لافاوە وێرانکەرەکانی ئەم ڕووبارەوە نازناوی یوگونای چینیشی وەرگرتووە لەلایەن خەڵکی چینەوە.

لە ساڵی ١٩٣١ لافاوێک ڕوویدا لەم ڕووبارەوە کە بە ترسناکترین کارەسات دادەنرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و بووە ھۆی کوشتنی ٤،١٠٠،٠٠٠ کەس، کە پێش ئەویش لە ساڵی ١٨٨٧ لافاوێکی تر ڕوویدا لە ھەمان ڕووباردا و بووە ھۆی گیان لەدەست دانی ٢،٩٠٠،٠٠٠ کەس، کە ھۆکاری زۆری ڕوودانی لافاوەکانیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زەوی دەوروبەری ڕووبارەکە ھەمووی تەختاییە و نزمە.

وە پردی بەناوبانگی کەرتی نینگخیا بەسەریدا دەڕوات کە بە (پردی ڕووباری زەرد)یش ناسراوە.