ڕاژەکار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕاژەكارەوە ڕەوانە کراوە)

ڕاژەکار (بە ئینگلیزی: Server) بریتییە لە ئامێرێکی کۆمپیوتەری تایبەت، کە بە شێوەیەکی بەردەوام بەستراوەتەوە بە تۆڕی ئەنتەرنێتەوە بۆ ھەموو بەشداربووانی ئەنتەرنێت لە ھەموو جیھاندا؛ و لکێنراوە بە ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە وێبگەی تایبەتی. ئەو ئامێری کۆمپیوتەرەش دامەزراوە لەسەر چەندەھا یەکەی دیاری کراوی بەرز، بۆ بەرزکردنەوە و دابەزاندنی دراوە و کارەکان و ھەڵگرتنیان بۆ ماوەیەکی درێژ، و تایبەتە بە کۆمپانیای جۆراوجۆر.

خێراییی ڕاژەکار[دەستکاری]

بەپێی شوێن و ھەلومەرجی خواستی خاوەن کۆمپانیا و یەکەکانی بازرگانی، لە جیھاندا خێراییی ڕاژەکار دەگۆڕێت. ئەمەش پەیوەندی ھەیە بە خواستەکانی کڕیار لەسەر تۆڕەکان و بەستنەوەی وێبگە بە ڕاژەکار. زۆرجار کاتێک کۆمپانیا ڕاژەکاری دەرەخات بە شێوەیەکی زۆر گونجاو و بە خێرایییەکی تایبەتە بەڵام درەنگ و زوو کردنەوەی وێبگەکان بە ڕادەیەکی زۆریش بەستراوەتەوە بە کۆمپانیاکانی پەخشی ئەنتەرنێت. بۆیە ئەگەر لە وڵاتێک ھێڵی خاو ھەبێ، خاوەن وێبگە لە ھەوڵ دەدات سوود لە ڕاژەکارێکی باش و نزیک و خێرا وەربگرێت بۆ خێرا کردنەوەی لاپەڕەکانی وێبگە.

گەورەترین ڕاژەکار[دەستکاری]

کۆمپانیای گووگڵ گەورەترین و زۆرترین ڕاژەکاری ھەیە لە جیھاندا بە بەراورد لەگەڵ کۆمپانیاکانی تر، کە ژمارەیان ملیۆنان ڕاژەکارە لە شوێنی جیا جیا دا. گووگڵ بە شێوەیەکی ئاسایی (٠٠٠ ٤٥٠) چوار سەد و پەنجا ھەزار ڕاژەکار بە تەنھا لە دوو درایڤ بە خۆڕایی دەبەخشێ کە دەکاتە نزیکەی (١٥٠) پێتابایت بەپێی ڕیزبەندییەکانی (بت و بایت و کیلۆبایت و مێگابایت و گێگابایت و تێرابایت و پێتابایت و ئێگزابایت و زێتابایت و یۆتابایت و ئێکسۆنابایت و وێکابایت) کار دەکات لەبەر زۆری ژمارەی سێرڤەرەکان و ساڵانەش بە ملیۆنان و بلیۆنان دۆلار لە پڕۆژەی چاندنی ڕاژەکاری نوێ خەرج دەکات و نوسینگەکانیشی پەرە پێ دەدات لە سەرتاسەری جیھاندا.

لە بوارەکانی گرێدراو بە کۆمپیوتەرەوە، زاراوەی ڕاژەکار بۆ ئاماژە بە یەکێک لەمانەی خوارەوە بەکار دەبردرێ:

  • بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری کە وەکوو ڕاژەیەکی پێشکەشکراو خەریکی بەجێھێنانی پێویستییەکان و داخوازییەکانی بەرنامەیەکی ترە. ئەو بەرنامەیەی داخوزییەکانی بۆ ڕاژەکار دەنێرێ پێدەوتری ڕاژەخواز، کە بۆی ھەیە لەسەر کۆمپیوتەرێکی تر بێ.
  • کۆمپیوتەرێکی تەرخانکراو بۆ گەڕاندنی یەک یان چەند ڕاژەی لەو چەشنە بۆ وەڵامدانەوەی پێویستییەکانی بەرنامەکانی سەر کۆمپیوتەرەکانی تری ھەمان ڕایەڵە.
  • سیستەمێکی نەرمامێر/ڕەقامێر (واتە ڕاژەیەکی نەرمامێری کە لەسەر کۆمپیوتەرێکی تەرخانکراو خەریکی گەڕانە) وەکوو ڕاژەکارێکی دەیتابەیس، ڕاژەکارێکی فایل، یان ڕاژەکارێکی چاپ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]