ڕاستیی بەرزکراوە
ڕواڵەت
ڕاستیی بەرزکراوە (بە ئینگلیزی: Augmented Reality) تەکنۆلۆژییەکی نوێیە کە میدیای کۆمپیوتەری وەک وێنە و ڤیدیۆ بە دنیای ڕاستی زیاد دەکات و دیمەنێکی تێکەڵاو ساز دەکات. ئەم بوارە پەیوەندیدارە بە ئەندازیاریی کارەبا (ڕووناکی) و کۆمپیوتەر. ئەم ئەندازیارانە چاویلکە یاخود کڵاوێکی ژیر دروست دەکەن کە ھەلی ئەوە دەڕەخسێنێت کە جگە لەو شتە سروشتییانەی بە چاو دەبینرێن، بتوانیت وێنە و نووسراوە و ڤیدیۆ ببینیت.
کەڵکەکان
[دەستکاری]ئەم بوارە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی زۆری مرۆڤ بێت لە بەشە جیاجیاکانی ژیاندا وەک:
- کارکردنی کرێکارەکان لە کارگە پیشەییەکان. بۆ نموونە کرێکارێک کە ئیشی لوولەکەشی دەکات دەتوانێت ئەم کڵاوە لەسەر بکات و پێش ئەوەی دەست لە لوولەکان بدات، پلەی گەرمییان بە وێنە لەبەر چاویدا ببینێت بۆ ئەوەی کە دەست لە لولە زۆر گەرمەکان نەدات و ئازاری نەگات.
- دانانی پیشاندەرێک لە پێشی ئۆتۆمۆبیلەکان بۆ نیشاندانی ھێڵی سەر جادەکان و خێرایی ئۆتۆمبێلەکان و زۆر شتی تر بێ ئەوەی کە چاو لە ناو داشبۆردەکە بکەیت، بەم شێوازە ڕووداوی ھاتوچۆ زۆر کەمتر دەبێتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- کامران، قادری. «ڕاستیی بەرزکراوە». گۆڤاری زانستیی ھۆژین.
{{cite journal}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕاستیی بەرزکراوە تێدایە. |