پڕۆتینی پاڵاوتەی شیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هەندێک لە بەرهەمەکانی پڕۆتینی پاڵاوتەی شیر

پڕۆتینی پاڵاوتەی شیر (بەئینگلیزی: Whey protein) بریتییە لە تێکەڵەیەکی پڕۆتینی جیاکراوە لە پاڵاوتەی شیر، کە جیا دەکرێتەوە لەکاتی دروست کردنی پەنیر لە شیر، پڕۆتینی شیری مانگا بریتییە لە ۲۰% پڕۆتینی پاڵاوتەی شیر و ٨۰% پڕۆتینی کازین، و ئەمە لە کاتێکدایە کە پڕۆتینی شیری مرۆڤ پێکدێت لە ٦۰% پڕۆتینی پاڵاوتەی شیر و ٤۰% پڕۆتینی کازین. کاریگەری پڕۆتینی پاڵاوتەی شیر زۆرە لەسەر تەندروستی مرۆڤ، و ئێستا توێژینەوە دەکرێت بۆ کەم کردنەوەی مەترسییەکانی نەخۆشی، و ھەروەھا وەک چارەسەر بۆ چەند نەخۆشییەک. و چەند توێژینەوەیەک ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە پڕۆتینی پاڵاوتەی شیر مادەی دژە ھەوکردنەوە و دژە ژێرپەنجەی تێدایە، و لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا زانیاری تەواو نییە لەسەر سودەکانی بە تەواوی.

زۆرجار پڕۆتینی پاڵاوتەی شیر دەفرۆشرێت وەک تەواوکەری خۆراکی، و داواکاری تەندروستی جیاوازی لەسەرە وەک پزیشکی جێگرەوە. لەگەڵ ئەوەی پڕۆتینی پاڵاوتەی شیر بەرپرسە لە ھەندێک نەخۆشی ھەستیاری بە شیر، و زۆرترین ئەو مادانەی کە دەبێتە ھۆی ھەستیاری بە شیر لە پڕۆتینی کازیندایە.

زۆر بەکار دێت لەلای وەرزش کارەکان و بەتایبەتی وەرزشی لەش جوانی کاتێک کە ناتوانن پڕۆتینی پێویست وەرگرن لە خۆراک بە تەنھا.

جۆرەکانی پڕۆتینی پاڵاوتەی شیر[دەستکاری]

  • کۆنسینترەیت (Concentrate): لە ۷۰-٨۰ پڕۆتین پێکدێت، ھەندێک لاکتۆز(شەکری شیر) و چەوری، و تامێکی خۆشتری ھەیە.
  • ئایسۆلەیت (Isolate): لە ۹۰% پڕۆتینی تێدایە، و بڕێکی کەمتر لاکتۆز و چەوری تێدایە، و ئەو چەند مادەیەکی خۆراکی تێدا نییە کە لە کۆنسینترەیت دایە.
  • ھایدرۆلیزید (Hydrolyzed): ئەم جۆرە ھەڵمژینی زووتر ڕوو دەدات کە دەبێتە ھۆی بەرز بوونەوەی ۲٨_٤۳% ئاستی ئانسۆلین لە ئاسۆلەیت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی: Whey proten

ویکیپیدیای عەرەبی: بروتين مصل اللبن