پایۆنیر ١٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پایەنیر ١٠
بەشێکە لەPioneer program
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پاشکۆPioneer 9
لەدوای ئەوپایەنیر ١١
خاڵی دەستپێکCape Canaveral Launch Complex 36
مووشەکی بەکارھاتووAtlas SLV-3C Centaur-D
کارپێکەرAmes Research Center
بەرواری دەستپێکردن٣ی ئازاری ١٩٧٣
دروستکەرTRW Inc.
بەستەری وەسفکراوhttp://spaceprojects.arc.nasa.gov/Space_Projects/pioneer/PNhome.html

پایەنیر ١٠ (بە ئینگلیزی: Pioneer 10) یەکەمین کەشتی ئاسمانی بوو کە ڕەوانە بکرێت بۆ ئەوەی بگاتە پشتێنەی زەوی، دوای تەقێنرا لە ڕێکەوتی لە ١٥ تەممووزی سالی ١٩٧٢ لە لایییەن ناساوە لە ناوەچەی کیپ کاناڤرال (Cape Canaveral Air Force Station's Launch Complex 36A) ڕەوانە کرا.

ئامانجەکانی ئەو ئامێرە[دەستکاری]

کەشتی ئاسمانی پایۆنیر١٠ ڕەوانەی دەورەوەی زەوی کرا بە ئامانجی ئەوەی لێکۆلینەوە بکا لە گۆلە موگناتیسییەکانی ھەسارەکان و پارامیترای پشتێنەی خۆر و لێکۆلینەوە لەسەر لێزەری گەردوونی، و ناوچەی ھێلیوسفیار، لێکۆلینەوە لە کەش و ھەوای کەیوان و لە مانگەکەی، و وێنەگرتنی کەیوان و بەشێک لە مانگەکانی

گرنگیی ئامێرەکە[دەستکاری]

بەیانییەکی نوێ کەشتی ئاسمانی پایۆنیر١٠ لە کانوونی یەکەمی سالی ١٩٧٣ گەشتە ھەسارەی کەیوان، دواتر لێکۆلینەوەی دەستپێکرد لەسەر کۆمەلەی خۆر و بەردەوام بوو تا ٣١ی مانگی ئازاری ساڵی ١٩٩٧ کە ئەو ئامێرە نایابە بۆ یەکەم جار نزیکترین وێنەی کەیوانی گرت و یەکەم ئامێریش بوو ئەوەندە لە مرۆڤ دوورکەوتبێتەوە و نزیک بێت لە چوونەدەرەوە لە کۆمەڵەی خۆر، پایۆنیر یەکەم ئامێر بوو کە مرۆڤ دروستی کردبێت ئەوەندە دوورکەوتبێتەوە لە مرۆڤ بەلام دوای ئەوە (ڤۆیەجەر ١) دوورترکەوتەوە لە پایۆنیر ١١ و پایۆنیر١٠، کۆتا پەیوەندی کە لەلایەن پایۆنیر١٠ ھات لە ڕێکەوتی ٢٧ی مانگی نیسانی سالی ٢٠٠٢ بوو لەو پەیوەندییەدا ناسا توانی ماوەی ٣٣ خولەک زانیارییەکان وەربگرێ کە دوورییەکەی ٨٠ یەکەی گەردوونی بوو (یەکەی گەردوونی:واتا دووری نێوانی زەوی و خۆر کە دەکاتە ٨٫٢١ خولەکی تیشکی و 149.6Mkm) مانای ئەوەیە کەشتی ئاسمانی پایۆنیر١٠، ٨٠ جار دووربوە، بەو واتایەی ئەگەر کەشتییەک ڕەوانە بکەی بۆ پایۆنێر١٠ و کەشتییەکیش بەردەوام بچێتە سەر خۆر و بگەرێتەوە سەر زەوی ئەو کەشتییە دەبی ٤٠ جار بچیتە خۆر و بێیتەوە سەر زەوی ئەوجە کەشتییەکەی دیکە دەگاتە پایۆنێر١٠ دوای ئەوە ھیچ پەیوەندییەکی:لەگەڵ زەوی نەما و زانیاری نەناردەوە.

ڕەوشی ئامێرەکە لە ٢٠١٥[دەستکاری]

بەراوردکردنی ھەردوو کەشتی پایۆنیر١٠ و پایۆنیر١١ بەرامبەر بە قەباری مرۆڤ

لە سالی ٢٠١٥ پایۆنێر ١٠ ملیارد کیلۆمەتر لە زەوی دوورکەوتەوە، ئەوەش دەکاتە ١٠٠ جار بچیتە سەر خۆر و بیتەوە سەر زەوی، لە ھەمان کاتدا ڤۆیجر ١ گەشتبوە کۆتای کۆمەلەی خۆر و بە دوور کەوتبوە بە نزیکەی ١٣٠ جار بچیتە سەر خۆر و بێیتەوە سەر زەوی. واتا (١٠٠ بالانسی فەلەکی)

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. بەشی پایۆنیر١٠ و پایۆنیر١١ لە مالپەری فەرمی ناسا ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. پایۆنیر١٠ گەشتە ھەسارەی کەیوان _ مالپەری فەرمی ناسا
  3. پایۆنیر١٠ کۆتا پەیوەندی کرد لە ٢٠٠٣ _ مالپەری فەرمی ناسا ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.