پاشای کاتژمێر (شەڕانگێزی کۆمیک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاشای کاژێر لە کۆمیکەکاندا

پاشای کاژێر کارەکتەرێکی شەڕانگێزی نێو کۆمیکەکانە ، کە لە کۆمیکەکانی کۆمپانیای دیسیەوە دیار دەکەوێت ، سەرەتا لەلایەن بیڵ فینگەرەوە کارەکتەرەکە درووستکرا و دواتر لە تەمووزی ١٩٤٧ بۆیەکەمجار لە کۆمیکەکاندا دەرکەوت. بەناوبانگترین دەرکەوتنی لە زنجیرەی ئاڕۆو بوو لەساڵی ٢٠١٣ ، کە ئەکتەری زنجیرەی ھەڵاتنی گەورە ، ڕۆبێرت نێپەر رۆڵەکەی گێڕا.

ئەم شەڕانگێزە هیچ توانایەکی نائاسایی نییە تەنها چرکە بە چرکەی کات بەکاردێنێت بۆ ئەنجامدانی کارەکانی و زۆرجار خۆی داوەتە پاڵ دەستەی خۆکوژیش.

پاشای کاژێر لەزنجیرەی ئاڕۆو و فلاش (زنجیرەی تەلەڤزیۆنی) دەردەکەوێ و ئەکتەر ڕۆبێرت نێپەر ڕۆڵەکەی دەبینێ.