پارتی دیموکراتی کورد لە لوبنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارتی دیموکراتی کوردستان
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠
وڵاتلوبنان

پارتی دیموکراتی کورد لە لوبنان لقی لوبنانی پارتێکی ناسیۆنالیستی کوردی بە ھەمان ناوە کە بنکەکەی لە عێراقە و لە ساڵی ١٩٦٠ لەلایەن جەمیل میھۆ دامەزراوە و بنکەی لە لوبنانە. بەڵام تا ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٧٠ مۆڵەتی پێنەدرا.[١][٢]

جەمیل میھۆ پشتیوانی حکوومەتی عێراقی کرد کە لە دژی یاخیبووانی کورد کە بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەجەنگان، و لەلایەن خۆڕاگرانی کورد لە عێراق گیرا و زیندانی کرا.

لە ئەنجامدا سەرکردایەتی حیزب گواسترایەوە بۆ کوڕەکەی بەناوی ڕیاد. کوڕێکی دیکەشی بە ناوی محەممەد لە زۆر بابەتدا لەگەڵ ھەڵوێستی بنەماڵەکەیدا ناکۆک بوو و ھەر بۆیە لە ساڵی ١٩٧٧دا بزووتنەوەی تایبەتی خۆی بەناوی پارتی دیموکراتی کورد - سەرکردایەتی کاتی دەستپێکرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]