پاتریک مێلرەوز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاتریک مێلرەوز
چەشندراما
کۆمێدیای ڕەش
وەرگیراو لەپاتریک مێلرەوز بەرھەمی ئێدوارد سەینت ئابن
نووسەردەیڤد نیکڵز
دەرھێنەرئێدوارد برگر
ئەکتەرانبێنێدیکت کەمبەرباچ
جێنیفەر جەیسن لی
ھیوگۆ ویوینگ
ئانا مەدڵی
ئاوازدانەر(ان)ھاوشکا
وڵاتی بەرھەمھێنەربەریتانیا
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ژمارەی وەرزەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان٥
بەرھەمھێنان
ماوەی پەخشدەوروبەری ٦٠ خولەک
پەخش
تۆڕسکای ئەتلانتیک
شۆتایم
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٢ی ئایاری ٢٠١٨ – ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

پاتریک مێلرەوز (بە ئینگلیزی: Patrick Melrose) کورتەزنجیرەیەکی پێنج ئەڵقەییە، کە ساڵی ٢٠١٨ بەرھەم ھاتووە و بێنێدیکت کەمبەرباچ ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت؛ زنجیرەکە لەڕووی ڕۆمانە خۆژیاننامەکانی ئێدوارد سەینت ئابن ساز کراوە.[١]

پەنجا دەیە زیاتر (لە ١٩٦٠ەکانەوە تاوەکوو سەرەتاکانی ٢٠٠٠) پیاوێکی دەوڵەمەندی ئینگلیزی بەناوی پاتریک مێلرەوز ھەوڵ دەدات خۆی لە چنگی ئاڵوودەبوون و ئەو دێوانەی دەوریان تەنیوە، ڕزگار بکات؛ کە سەرچاوەکانیان بۆ ئازارەکانی باوکی و کەمتەرخەمییەکانی دایکی لە سەردەمی منداڵیدا دەگەڕێتەوە.

سازبوون[دەستکاری]

شوباتی ساڵی ٢٠١٧ ڕاگەیەندرا زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ساز دەکرێت کە لە کۆمەڵە کتێبەکانی ئێدوارد سەینت ئابن وەرگیراوە و بێنێدیکت کەمبەرباچ ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت و لە ئەمریکا لە کەناڵی (Showtime)دا و لە بەریتانیا لە کەناڵی (Sky Atlantic)دا بڵاو دەبێتەوە. دەیڤد نیکڵز نووسەری ھەر پێنج ئەڵقە و ئێدوارد برگریش دەرھێنەریان بوو.[٢] لە مانگی تەممووزدا جێنیفەر جەیسن لی و ھیوگۆ ویوینگ وەکوو دایک و باوکی پاتریک پەیوەستی پرۆژەکە بوون و ئانا مەدڵیش بۆ ڕۆڵی ژنی پاتریک ھەڵبژێردرا.[٣] فیلمھەڵگرتنەوەکە تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵ لە گلاسگۆ دەستی پێ کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Nast, Condé. "How Benedict Cumberbatch Became Patrick Melrose". Vanity Fair (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Benedict Cumberbatch Set to Star in Showtime Limited Series 'Melrose'" (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ Stanhope, Kate; Stanhope, Kate. "Jennifer Jason Leigh, Hugo Weaving Board Showtime Miniseries 'Patrick Melrose'". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]