ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/ناوی مانگە گرێگۆریەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ماڵپەڕی ویکیپیدیا بۆ مێژووی پەڕەکان و ئیمزا کردنی قسەکان لە لێدوانەکاندا لە مانگە گرێگۆرییەکان کەڵک وەردەگرێ. ئێستا بەھۆی لە یەک وڵات نەبوونی سۆرانییەکان لەسەر ناوی ئەم مانگانە یەکدەنگی نیە. لە خوارەوە ناوی مانگەکان لە زمانەکانی تری ویکیپیدیا و پێشنیارەکان بۆ ویکیپیدیای کوردی سۆرانی دەبینن. تکایە ئێوەش دەنگی خۆتان بڵێن و لەسەر پێشنیارەکان لێدوان بنووسن. ئەگەر پێشنیارێکی نوێتان ھەیە ئەوەش بنووسن.

ئەمە پەڕەیەکی ڕاپرسییە و دەیەوێت لەدوای لێدوان و زانینیی بیروڕاکان بگات بە ئاکامێکی ھاودەنگ. ئەمە ھەڵبژاردن نییە و ویکیپیدیاش بە دیمۆکراسی بەڕێوە نابرێت! سیاسەتی ویکیپیدیا لەم بوارەوە (بە ئینگلیسی)

ھەڵبژاردن (سەرکەوتنی دەنگی زۆرتر) شەڕ و دڵێشانی بەدواوەیە. تکایە بۆ دەنگەکانتان ھۆکارێکی باش و بەمەنتیق بنووسن.

زمانەکانی تری ویکیپیدیا

مانگ ئینگلیزی فەڕانسی تورکی کورمانجی [١] فارسی عەرەبی
١ january Janvier Ocak Rêbendan ژانویه يناير
٢ february février Şubat reşemî فوریه فبراير
٣ march mars Mart adar مارس مارس
٤ april avril Nisan avrêl آوریل أبريل
٥ may mai Mayıs gulan مه مايو
٦ june juin Haziran pûşper ژوئن يونيو
٧ july juillet Temmuz Tîrmeh ژوئیه يوليو
٨ august août Ağustos tebax اوت أغسطس
٩ september septembre Eylül rezber سپتامبر سبتمبر
١٠ october octobre Ekim kewçêr اکتبر أكتوبر
١١ november novembre Kasım sermawez نوامبر نوفمبر
١٢ december décembre Aralık Berfanbar دسامبر ديسمبر
  1. ^ navê mehan، وکیپیدیای کورمانجی ناوی مانگەکانی لە ڕۆژنامەی بەناوبانگی ku:Azadiya Welat وەرگرتووە.

پێشنیارەکان بۆ ویکیپیدیای کوردی سۆرانی

مانگ وەرگیراو لە ئینگلیزی وەرگیراو لە فەڕەنسی وەرگیراو لە مانگە سریانییەکان
١ جانواری ، جانیوه‌ری ، جانیڤێری ، جه‌نیوه‌ری ، جەنیوواری ژانڤیێ ، ژانوییە کانونی دووەم
٢ فێبریواری ، فێبریوه‌ری ، فێبریڤێری ، فه‌بریوه‌ری ، فێبروەری فێڤریێ ، فێورییە شوبات
٣ مارچ مارس ئادار ، مارت
٤ ئاپریل ، ئاپریڵ ، ئه‌یپریڵ ، ئه‌پرڵ ئاوریل ، ئاڤریل نیسان
٥ مای ، مەی ، مێی مێ ، مای ، مێی ئایار ، مایس
٦ جوون ژووه‌ن حوزەیران
٧ جوولای ، جووڵای ، جووڵه‌ی ژوویێ ، ژووییە تەمموز
٨ ئۆگست ، ئاگوست ، ئاگست ئووت ئاب
٩ سێپتەمبەر ، سێپتامبر ، سێپتێمبر ، سه‌پته‌مبه‌ر ، سێپتەمبر سێپتامبر ئەیلول
١٠ ئۆکتۆبەر ، ئۆکتۆبر ، ئاکتەوبر ئۆکتۆبر تشرینی یەکەم
١١ نێڤەمبەر ، نۆڤەمبر، نۆڤێمبر، نۆوێمبر، نۆوه‌مبه‌ر نۆڤامبر ، نۆوامبر تشرینی دووەم
١٢ دێسەمبەر ، دیسێمبر ، دیسەمبر ، دیسه‌مبه‌ر دێسامبر کانونی یەکەم

بەستەری دەرەکی لەم بوارەوە

دەنگەکان و لێدوانەکان

  • وەرگیراو لە فەڕانسەیی، لە ئینگلیسییەکە زۆر باشترە. لە ئینگلیسیدا زمان زۆر قورس ئەگەڕێت. سیریانیش با نەبێت چونکە لە ڕۆژهەڵاتدا باو نیە. نازانم بۆ لە ناو پێشنیارەکاندا کورمانجی نیە؟! ئەگەر کورمانجیش هەڵبژێرین خراپ نابێت. ئەبێتە هۆی یەکگرتن و نزیکیی زۆرتر.--Aza ٠٥:٥٣, ٣١ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)


  • وەرگیراو لە ئینگلیزی، بە ڕای من لە ھەموویان باشترە، لە بەر ئەم ھۆکارانەی خوارەوە:
    • مانگە کوردییەکان ھیچ پەیوەندییەکیان بە مانگە زایینیەکانەوە نییە و بەکارھێنانی ناوی مانگە کوردییەکان لە جێگەی ئەوان بەو چەشنەی کە لە ویکی کورمانجی دا دەیبینین کارێکی زۆر ھەڵە و نابەجێیە. چونکا کاتی مانگەکانی ئەم دوو ساڵنامە بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ یەکتر ناوخوێنێت.
    • کوردەکان بە ناوی فەرەنسی مانگەکان نائاشنان وە گۆکردنیان بە زاری کوردییش ھیچ کە ئاسان نییە بەڵکوو سەختیشە. ئەوەندەش ڕوواڵەتی ناوەکان دەگۆڕدرێت کە تێگەیشتنی ئاسان نییە.
    • ناوە ئینگلیزییەکان باشترن بەڵام دەتوانین بە ھەندێک گۆڕانەوە بیاننوویسن، بەم شێوەی خوارەوە. من لێرەدا مانگی یەکەمم لە فەرەنسی قەرز کردووە و مانگی دووھەم تێکەڵێکە لە ئینگلیزی و فەرەنسی، مانگەکانی دیکەش ئینگلیزین. لە لایەن زمانەوانییەوە ئەمە ئاسانترین شێوەیە بۆ زاری کوردەکان:
      • " ژانڤیە، فێبرییە، مارس، ئاپریل، مای، جوون، جوولای، ئۆگست، سێپتەمبر، ئۆکتۆبر، نێڤەمبر، دێسەمبر --Cyrus abdi ١٠:٤٤, ٢ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)


  • بە بڕوای من ، بەکارهێنانی ناوی مانگەکان بە سریانی هیچ باش نییە. بۆ ئەو مەبەستە دەبێ لە ناوی مانگە کوردییەکان کەڵک وەر گرین. هەم گشتیی‌ترن هەم لەهەموو بەشەکانی کوردستان و دەرەوە کە سورانی لێیە دەیناسن (ژمارەی زۆریان). مانگە کوردییەکان یا کورمانجی مەبەستم ئەمانەیە، بە پیتی عەرەبی نەک لاتین :
  1. خاکەلێوە / گوڵان / جۆزەردان
  2. پووشپەڕ / گەلاوێژ / خەرمانان
  3. ڕەزبەر / گەڵاڕێزان / سەرماوەز
  4. بەفرانبار / ڕێبەندان / ڕەشەمە

بەڵام شتێک کە پێویستە بۆ بەکار هێنانی ناوی ئەو مانگانە ، کەڵک وەر گرتن لە ڕۆژژومێرێکی نوێیە، واتە ئێستا 31ی مانگی ئەگۆستی زایینیە، بەڵام 31ی مانگی خەرمانان نییە، 9ی مانگی خەرمانانە. ئەوە پێموا پێویستی بە هاوکاری هاوڕێیان شارەزا لە کۆد نووسینە کە جێبەجێ بکەن.

لێرەدا شتێکی دیکە هەیە ئەوەش ساڵەکەیە : ئایا ئێستا ساڵی 2009 یە ؟ یان نازانم 1388؟ بڕوام وایە و لەسەری سوورم ساڵی کوردی بەکار بێنین هەروا کە لە لاپەڕەی چینی دا ساڵی چینی بەکار دەبەن. ئێستا ساڵی 2709ی کوردییە ! بەڵام بە هۆی لەسەر تۆڕ و نێودەوڵەتی بوونی ویکیپیدیا لەوانەیە نەمانی ڕێکەوتی زایینی تووشی کێشە بکات بەکارهێنەران (ئەوانەی لە فارسی دەگەن سەردانی ئێرە بکەن)، بۆیە پێشنیارم وایە کە هاوکات بەکارهێنەر بتوانێت لە هەردوو ڕێکەوتی کوردی بە مانای تەواو و زایینی کەڵک وەر گرێ. بۆ ئەو مەبەستە کەڵک وەر گرتن لە وەرگێڕانی فەڕەنسی ناوی مانگەکانی بە باشتر دەزانم لەبەر ئەوەی پێموایە باوترە.--marmzok ١٥:١٣, ٣١ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)

  • پێموا بێ سوود نیە چاو لەم لاپەڕانە بکەین هەموومان : MarmzoK
  1. [١]
  2. [٢]
سەردانی ویکیپیدیای چینیم کرد: [٣]. زاینییە ! --ئاسۆ ١٢:١٧, ٢ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC) بە چینی: (2009年9月2日)


  • بەڕاى من، کورمانجى. --Broosk ٢٠:٤٧, ١ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)


  • وەرگیراو لە مانگە سریانییەکان، من لە [٤] بەرنامەی ویکیپیدیام داگرت. لەم فایلەدا، پەڕێک هەیە بەناوی DateFormatter.php کە بۆ نیشاندانی تاریخ (وەکوو 5 July 2009) درووست کراوە. بە ڕای من، ئەگەر بتواین ئەم فایلە لە ویکیپیدیای کوردی دا بگۆڕین، تا ڕادەیەکی زۆر دەبێ ئەو شتەی marmzok دەڵی، ئەنجام بدەین. بەڵام هیچ دەستەبەرییەک (تەزمینەک) نیە کە بەم کارە هەموو تاریخەکانی ناو ویکیپیدیا ببن بە کوردی. وەرگیراو لە فەڕانسەیی لە رۆژهەڵات دا باوترە و وەرگیراو لە مانگە سریانییەکان لە باشوور دا باوترە. بە ڕای من چوونکە وەرگیراو لە مانگە سریانییەکان لە ناو شاعیران دا زۆرتر باوە:

ووها بەخشەر نەبوو قەت هەوری نیسان
ئەمە بۆ تۆیە كۆسپ و شین و زاری (هێمن)

تەنانەت ڕەفیق حیلمی کتێبێکی هەیە بە ناوی پاش تەمووز. باشتر ئەوەیە لە وەرگیراو لە مانگە سریانییەکان کەڵک وەربگرین.Ferhad y


  • بۆ ئه‌م ده‌مه‌، وەرگیراو لە مانگە سریانییەکان په‌سندتره‌. وه‌رگیراوی ئینگلیزییه‌كان بۆ چه‌ند وشه‌یه‌كه‌ له‌ئاست هه‌ر یه‌كه‌یان؟. مانگی هه‌شت "ئۆگست"ـه، ئیتر ئه‌م ئاگوست ، ئاگسته‌ له‌كوێوه‌ هاتوون، ئه‌وانی تریش هه‌مان شت، تۆ ده‌بێت له‌زاری ئینگلیزێكه‌وه‌ وه‌ریبگریت، نه‌ك سویدییه‌ك یان ئێرانییه‌ یان كه‌سێكی تر چۆن ئاخاوتنی ده‌كات. سوپاس --ئاراس نوری ١٠:٥٠, ٢ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)


  • بەڕای من ناوی مانگە کوردییەکان بە ھەردوو شێوەی عەرەبی و کوردی بنوسرێت جونکە زۆربەی سۆرانی زمانەکان یان لە کوردستانی عیراق یان لە ئیرانن بۆیە لەم حالەتەدا ئەکەر ھەردوکی دانرا ئەوا کوردانی سۆرانی زمانی عیراق دەتوانن ئەکەر لە میزووە کوردیەکە تینەکەن ئەوا بەھۆی ناوی مانکە عەرەببیکەوە بزانن رۆزی رووادو ج رۆزیکە کوردانی سۆرانی زمانی ئیرانیش بە بیجەوانەوە بۆ نمونە بۆ میزووی ئەمرۆ دەکرێت میزووە کوردییەکە بەناوی کوردی بنووسین و لە تەنیشتییەوە عەرەبییەکەش بنووسین : ١١ی خەرمانان/٠٢ی ئەیلول. REBAZ


  • وەرگیراو لە مانگە سریانییەکان ـم لا پەسەندە. لە باشوور هەموو دەڵێین کانوونی دووەم، شوبات، ئازار... نەک یولیو و جانواری و هتد. ئەو وشە فەرەنسییانەش بۆ سەر زمانمان زۆر نامۆن و لام سەیرە وەک پێشنیارێک دانراون. --Ara Qadir ١٨:٥٠, ٦ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)


  • وەرگیراو لە مانگە سریانییەکان زۆر رێزمانی و جوانن به‌لای منه‌وه‌ هه‌ر وه‌ک به‌رێز --Ara Qadir وتی ناوه‌ وه‌رگیراوه‌کان له‌ فه‌ره‌نسه‌یه‌کان بۆ سه‌ر زمانی کورد زۆر گران و نامۆیه‌.--Haval


  • وەرگیراو لە مانگە سریانییەکان بەباش دەزانم، چونکە ناوەکانی تر وەرگێرانە لەوێندنەوە نەکو مانا. هەمان بۆچوونی کاک ئاراس نوریم هەیە کەئەوانەی پێشنیار کراون زیاتر جۆرە خوێندنەوەن. بۆئە مانگە سریانیەکان دروسترە. Sia Neriman


  • خۆى گەر وەک ویکیپیدیاى کورمانجى بوایە بەڵام بە پیتى عەرەبی، زۆر باشتر دەبوو، واتا مانگە کوردییەکان بەکاربهاتایە، بەڵام گەر نەکرێت ئەوا وەرگیراو لە مانگە سریانییەکان لەنێو پێشنیارکراوەکاندا باشترینە. من بۆخۆم لەنێو وتارەکاندا ئەو جۆرە شێوازە بەکاردەبەم بۆ نووسینى بەروار. --برووسک ١٧:٤٣, ١٦ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)


  • بەڕاى منيش، کورمانجى
  • کرمانجی لەهەموی باشتره چونکە برا کرمانجەکانیشمان ئەوکات لێمان تێ ئەگەن ئێمەش لە ئەوان تێ ئەگەین.سوپاس--barham ٢١:٤٩, ٢٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)
  • بەڕای من سود لە وەرگیراو لە مانگە سریانییەکان سود وەرگرین باشترە چونکە بەکارهێنانی زۆر زیاترە لەو جۆرانەی تر و وە هەروەها باوترە بڵێین، لەبەر ئەوە "سریانی" هەڵدەبژێرم بۆ پێشنیار کراوەکان.جوتیار


  • بە بڕوای منیش کورمانجی بەکاربهێندرێت.

ئەگەر سەرنجێک بدەین لە زۆربەی زمانەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا دەهێنن ، هەروەک لە سۆرانیدا لە عەڕەبیەوە وەرگیراوە نەک لە سرزانیەوە یان باشترە بڵێم بەو زمانەی پێی دانراوە. بۆیە من پێم باشە لەجێی ئەوەی لە عەڕەبەوە وەری بگرین ، بە کورمانجی ڕێکترە و تا ڕاددەیەکی باشیش کراوە بە کوردی بەکاری ببەین .

ئاکام

جارێ بە ئاکامێکی ھاودەنگ نەگەشتووە.