بەکارھێنەر:ئاراس نوری

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
بۆکسەکانی بەکارهێنەر
ویکیپیدیا:بابل



Google wordmark.svg ئەم بەکارهێنەرە گووگڵ بەکارئەهێنێ وەک گەڕانچیی سەرەکی.
Allah-eser-green.png ئەم بەکارھێنەرە، پەیڕەوی یاسای ئایینی ئیسلام دەکات و پابەندە پێوەی.
PHP-4 ئەم بەکارهێنەرە لەئاستی پێشکەوتوودا زمانی PHP دەزانێت


Tux-linux logo.svg ئەم بەکارهێنەرە ئوبونتو بەکار دەبات وەک دابەشکردنێکی لینوکس.


Win-like-userbox.png ئەم بەکارھێنەرە، سیستەمی ویندۆز بەکاردەبات.



ناوەرۆک

[دەستکاری] لەگەڵ ویکیپیدیا دا

ناوەڕاستی ٢٠٠٧ ئەرداڵ ڕوناهی و ڕایمۆند پێیان وتم کە لە ویکیپیدیا بەشی سۆرانی بوونی نییە، دەتوانین بیخەینە پاڵ بەشی کرمانجی سەروو، منیش خۆم ناونووس کرد و پەڕەی ڕێکخستنەکانم وەرگێڕا بۆ سۆرانی، وابزانم تاکوو ئەمڕۆش کاری وەرگێڕانەکە ماوە و هاوڕێیانی تر برەویان پێداوە. لە ٢٨.١٢.٢٠٠٧ دا چالاککراو بۆ یەکەمجار سۆرانیش هاتە ناو ویکیپیدیا وەکوو بەشێکی لکێنراو بە زمانی کوردی کە کرمانجی دەینواند بە ڕێنووسی لاتینی.

[دەستکاری] چالاکی من لێرە

[دەستکاری] بانگەواز بۆ ویکیپیدیا

لەگەڵ ئاسۆ مەحمودی باسمان لە چالاکی و کارەکانی ئەم پرۆژەیە کردوە چەند جارێک، بۆ هەوڵدان بە برەودانی ئەم پرۆژەیە ئەم کارانە ئەنجامدراون:

  1. کۆتایی ٥.٢٠٠٩ سەردانی ڕادیۆ نەوا radionawa.com مان کرد لەگەڵ ئارا بەختیار تاکوو ڕێگەبدەن بابەتەکانیان "گەنجینەی زانیاری" وەکوو سەرچاوە لێرە بەکاربهێنین، زۆر جوامێرانە هاتن بەدەنگمانەوە و بگرە بەڕێوبەرەکەشیان بەڕێز کوردە، ژوورێکی پێداین بەهێڵی ئینتەرنێتەوە گەر بمانەوێت بەکاری بهێنین بۆ ئەو مەبەستە.
  2. نامەیەکی بانگەوازم نووسی ناردم بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیریی، کە لە هەفتەنامەی "هەرێمی کوردستان" دا بڵاوبۆوە، ئاسۆ مەحمودی هاوکاریی کردم و پێش ناردنی بۆ وەزارەت، ڕامان گۆڕییەوە لەسەر ناوەڕۆکەکەی.
  3. لە شاری نوێرنبێرگ لە دانیشتنی هەفتانەدا ١١.٢٠٠٩ سەرەتایەکم لەسەری باس کرد و بڕیارماندا ڕۆژێک سیمینارێکی بۆ ساز بدەین و ناوی بنێین ڕۆژی ویکی.
  4. ڕێکەوتی ٣٠/٥/٢٠١٠ لە شاری نوێرنبێرگ سیمینارێک سازکرا، کە بەشێکی تەرخانکرا بۆ ناسینی ویکیپیدیا و زمانی کوردی.
  5. بڵاوکردنەوەی بابەتێک بە ناونیشانی "ویکیپیدیا و زمانی کوردی" لە ڕۆژنامەی ف١ لە ژمارە ٩ / مانگی ٧/٢٠١٠

[دەستکاری] نووسینی بابەت

کەم تا زۆر هەوڵ ئەدەم هاوشانی ئەم پرۆژەیە بم، هەندێک بابەتم نووسیون کەشایەنی باس کردن نین بەرامبەر کاری هاوڕێیانم لەم گۆشەیەدا. دەستخۆشی لەهەموو کوردێک دەکەم کە بەپێی زانیاریی و کاتی خۆی لێرەدا چالاکی و دەستڕەنگینی خۆی دەنوێنێت.

[دەستکاری] وەرگێڕان

لە زمانەکانی ترەوە بەپێی توانا و کات هەوڵ ئەدەم بابەت وەربگێڕم.

[دەستکاری] هیتر

  • بەناوی Aras یش کارم کردوە.

ئەم بەکارھێنەرە بۆ ماوەیەک لێرە نابێت و تەنیا دەتوانێ جاروبارە سەرێکی ویکیپیدیا بدات.

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان