ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/گەورە دزی ئۆتۆمۆبیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

گەورە دزی ئۆتۆمۆبیل (بە ئینگلیزی: Grand Theft Auto) زنجیرەیەکی گەورەی ئەکشن و سەرکێشییە کە لەلایەن کۆمپانیای ڕۆکستار گەیمزەوە دروست کراوە. یارییەکە بریتییە لە وەرگرتنی ڕۆڵی تاوانبارێک و تەواوکردنی ئەرکی جۆراوجۆر بۆ ئەوەی لە جیھاندا کاری تاوانبارەکان ئاشکرا ببن. یارییەکانی زنجیرەکە بە یاریکردنی جیھانی کراوە ناسراون، کە یاریزانەکان دەتوانن بە شارە گەورە و خەیاڵییەکان بگەڕێن و کارلێک لەگەڵ کەسایەتی جۆراوجۆر بکەن. زنجیرەکە بەھۆی وێناکردنی توندوتیژی و بەکارھێنانی قسەی ناشرین و وێناکردنی ژنان و کەمینەکان ڕووبەڕووی مشتومڕ و ڕەخنە بووەتەوە؛ بەڵام ھەروەھا ستایشی زۆری لێ کراوە بەھۆی جیھانە ورد و سەرنجڕاکێش و شێوازی کایەکردن و ھێڵی چیرۆکە باش نووسراوەکانی. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٠٠، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری[دەستکاری]

لەگەڵ ھیچ ڕێگرییەکە نابینم لە نەبوونی بە وتارێکی باش.1silent scientist (لێدوان) ‏٠٦:٣٦، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژایەتی[دەستکاری]

 لێدوان:[دەستکاری]

سڵاوتان لێبێ (Aram، Hamaredha، Mamozk، Gejeluk،، Central Kurdish، Agent aro) هەر کەس توانی با پێشنیار و ڕای خۆی بخاتە ڕوو، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٠٣، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla: من وەک خۆم پێم باش نییە بخرێتە لیستی وتارە باشەکانەوە چونکە وتارەکە ئەوندە گرینگ و سودبەخش نییە زانیارییەکی سودبەخشی تێدانییە، ئێستا وتاری وەحشی تاسمانی وتارێکی ئێجگار سودبەخشە بەڵام ئەم وتارە وانییە.Agent aro (لێدوان) ‏٠٧:٥٨، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو Agent aro: هیوادارم بەشی سیاسەتەکانی وتاری باش بخوێننەوە، کە باس لەوە نەکراوە کام وتار پێویستە ببنە باش و کامە نەبن بە باش. هەڵبەت ئەمە کایەی ڤیدیۆیییە و وەک فیلم وایە، گەر ئەمە گرینگ نەبێت کەوایە فیلمیش گرینگ نییە. بۆیە گەر لەسەر ئەم هۆکارە دژ بیت، ئەوا دەنگەکەت پەسەند ناکرێت ببورە، سپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:١٦، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: دیارە ئەگەر بەراوردی بکەین بە وتارەکە لە ویکیی ئینگلیزی کە بەو پەڕی وردەکاریشەوە نوسراوە و داڕێژەری پاراستنیشیان لەسەر داناوە بەڵام هێشتا وەک وتاری هەڵبژێردراو دیارینەکراوە، ئەم وتارە بەستەری بۆ وتارەکانی دیکە وەک پێویست نییە،سەرچاوەی وتارەکە کەمن .لەگەڵ ئەوەش پێم سەیرە دەوترێت زانیاری سود بەخشی تێدا نییە بە پێچەوانەوە زانیاری باشی تێدایە بەڵام لەگەل ئەوەش ئەوە ئەو تێبینیانە بوو کە لەسەر وتارەکە هەمە .

من پێشنیاری ئەوە دەکەم مادەم هەوڵت زۆرکردنی وتارە باشەکانە، دەکرێت سود لە Wikipedia:Good articles وەربگریت، کار لە سەر ئەو وتارانە بکەت.Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٥٢، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو kurd2021: بەناوی خوا، سەرەتا هەموو وتارێک مەرج نییە وەک وتاری هەڵبژێردراو لە ویکی ئینگلیزی دیاریبکرێت، سەیر بکە لە ویکی ئەڵمانی و ئۆکرانی چیان بۆ ئەو وتارە کردووە، کەوایە بەستەر گەر لە ویکی ئینگلیزی کەم بێت گوناحی من و تۆ چییە لە وتارەکە؟؟ ئەمە نابێتە هەڵەی من و تۆ، خۆ لەخۆمانەوە بەستەر بۆ شتی بچووک و زۆر ئاسایی زیاد ناکەین. سەبارەت بە سەرچاوەش، هەر شوێنێک وەرمگێڕابێت، سەرچاوەم بۆی داناوە، بەڵام ئەوە بزانە هەنێک شت هەیە خۆم نووسیومە و پەرەم پێداوە، و هەنێک لە ویکی ئینگلیزی سەرچاوەی نەبووە. وە تکا دەکەم ڕاستەوخۆ دەنگ مەدەن کە ئەمەش کارێکی هەڵەیە و کەسانی شارەزا چاوەرێی وەڵام دەکەن. سپاس. Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٢٦، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla هەروەک وتم دیارە پێوەی ماندوو بویت و زانیاری باشی تێدایە بەڵام ئێمە باسی چی دەکەین وتاریک کە لە وتارەکانی دیکە باشتر بێت.ئێمە بەڕاستی کێشەی ئەوەمان هەیە پێمان وایە هەر وتارێک درێژبێت دەکرێت وەک وتاری باش یان وتاری هەڵبژێردراو دیاربکەین،مەرج نییە. بوونی بەستەر بۆ وتارەکانی دیکە یەکێکە لە باشییەکانی وتارەکە کاتێک کەمترین وتار بەستەریان بۆ ئێرە هەیە وە لەناو ناوەڕۆکی بابەتەکەش بەستەر بۆ وتارەکانی دیکەکەمە، ئەمە کەمێک لە باشی وتارەکە بمانەوێ و نەمانەوێت کەم دەکاتەوە، چونکە کاتێک بەستەر بۆ وتارەکانی دیکە دەبێت ئەوە بابەتەکە فراوانتر دەبێت و سەرنج ڕاکێشتر دەبێت.بوونی سەرچاوەش گرینگە لانیکەم لە وتارەکە لە ویکیی ئینگلیزی ٢٣٠ سەرچاوە بەکارهاتووە ئەوەی ئێمە تەنها ٤١ سەرچاوە . بەهەرحاڵ ئەم قسانەم بۆ ئەوەنییە سارد بیتەوە و کۆڵ بدەیت .ئەمە بۆچوونی منە. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:١٩، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: بەدڵی خۆت. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٣٩، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٢٥، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.