وتووێژ:ھەرزەکاری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەبڕوای ئێوە ئێستا کە وتاری لاویمان دانا ناوی ئەم وتارە بکەینە تازەلاوی یان ھەر وەک خۆی بێ؟--چالاک وتووێژ ‏١٧:٣٧، ٨ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تازەلاوی کەم بەکاردێت، ھەرزەکاری باوترە. ئەگەر وشەکە لەڕووی واتاوە کێشەی نییە، با ھەر ئەوە بێت. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٨:٥١، ٨ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وامزانی وەک چۆن دەڵێن لاو ھەر ئاواش تازەلاو باو بێ. لە ڕووی ماناوە ھەرز یانی شتی خۆڕایی و بێبایەخ. ھەرزەکاریش یانی کەسێک کاری ھەرز و بێبایەخ دەکا. وا دیارە لە کوردەواریدا پێیان وابووە مرۆڤ لەم تەمەنەدا کاری خۆڕایی زۆر دەکا بۆیە ئەم ناوەیان لەسەر ناوە. ئاساییە لای ئێمە بە لاویش دەڵێن جحێڵ له جهل و جاهلی عەرەبییەوە بە مانای نەزان (Ignorance).--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٧، ٩ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وشەکە بەو واتایەش دێت کە کەسێک کاری شێتانە و سەرکێشانە بکات، ھەندێ جار کەسێک کە ھەرزەکار (تازەلاو)یش نییە پێی دەڵێن ھەرزەکار یان دەیچوێنن بە ھەرزەکار، بەھۆی شێوە و جۆری کارەکانی. وەک وتت بەھۆی ئەوەی لەم تەمەنەدا کەسەکە کۆمەڵێک کاری سەیر و شێتانە و بێبایەخ دەکات، بۆیە ناوەکە بەسەر ئەم ماوەیەی تەمەندا سەپێنراوە. ئەم شتە لەوانەیە بۆ ھەموو کەسێکیش ڕاست نەبێت، لەوانەیە تازەلاو گونجاوتر بێت. بەڵام ئێستا خەڵک ھەر ئەمە دەڵێن. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١١:٥٧، ٩ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەرزەکار زۆر باوە. بەڵام لای ئێمە ھەرزەکار بە کوڕان دەڵێن. یانی زۆر بۆ کچان بە کار نابرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٢٢، ٩ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: @Calak: @Serchia: باشە ھەتا وشەی «مێرمنداڵی»مان ھەیە بۆ ئەوی بەکار نەبەین؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٣٧، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە فارسیدا «هَرزه» بە کەسێکی خراپ و عەیاش و فاسید دەڵێن. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٤٠، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]