وتووێژ:گۆڕان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک @Épine: و کاک @Aza: منیش پێشتر وامزانی ئەمەی ئێستای کە ئێوە لەسەرین درووستە، بەڵام لە وتووێژ:محەممەد موکری (نووسەری ئێرانی) کاک @Pirehelokan: ڕوونکردنەوەی داوە. وە باسەکە تەنیا گۆڕینی بەستەری وتارەکان نییە بەڵکوو، ئەوەیە کە بۆ نموونە من شارەزای ویکیپیدیا نیم و دەمەوێت زانیاری لەسەر گۆڕان (حیزبەکە) بخوێنمەوە و بێگومانیش تەنیا دەنووسم «گۆڕان» چوون بە حیسابی خۆم دەبێت بچمە سەر وتاری بزووتنەوەی گۆڕان نەک پەڕەیەکی ڕوونکردنەوە! سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٣، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جا خۆ خوێندنەوە و دۆزینەوەی پەڕەی بزووتنەوەکە لە پەڕەی ڕوونکردنەوە عیلمی غەیب نییە کاکە. ئێوە خوێنەر یەکجار بێتوانا و بەستەزمان دەبینن. دوو داڕێژە ھەیە کە ڕوونی ئەکاتەوە ئەو پەڕەیە ڕوونکردنەوەیە و ئەتوانێت لەوێ ئەو پەڕەیە بدۆزێتەوە کە ئەو بەدوای ئەگەڕێ.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٤٧، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]