وتووێژ:کەندی کراش ساگا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕێز@Broosk: ناوی ئەم گەمەیە بە کەندی کراش ساگا دەخوێنرێتەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٤:١٠، ١٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @HamaRostam:؛ لە پەڕەی لێدوانەکەی بەڕێزیشتدا بۆم نووسیت کە تکایە بۆ نووسینی وتار و دەستکاری کردنی وتار ڕێنوێنییەکانی ویکی بە وردی بخوێنەرەوە و ئەگەر دوا ئەوەش پرسیارێکت ھەبوو لە پرسگا بیپرسە، ئێمە لە خزمەتتداین. تکایە چیتر ناوی بەکارھێنەریت لە سەرچاوەکاندا مەنووسە. بۆ بینینی ناوی نووسەری وتارەکە ھەموو کەس دەتوانێ لە سەر مێژووەکەی ببینە کرتە بکات و بیبینێ. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٣٢، ١٧ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: کاکە هەڵۆ وەڵایی بڵێم چی. ئەوەندەی ئینگلیزی بزانم Crush بە کرەش یان کڕەش دەخوێندرێتەوە. کراش ئەمەیە: Crash - پاشان Candy، بەواتای نووقووڵ یان چکلێت، بە کاندی دەخوێندرێتەوە، ئەگەرچی بەریتانییەکان تاڕادەیەک بەلای کەندی ـدا دەیشکێننەوە. ئەمانەش ببیستە: Crush ، Candy --◂ برووسک وتووێژ‏١٦:٠١، ١٨ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Broosk:، بە ڕای من، ئەوانەی وتت ڕێک بە پێچەوانە بوو، ھەرچەن ئەمانە ھەموو بە بیستنە بەس ئەو نیشانەی /æ/ زیاتر دەنگی /ە/ دەدات ھەتا /ا/ و نیشانەی /ʌ/ کشاوترە و لە دەنگی /ا/ نزیکترە، ھەرچەند ڕەنگە ھیچکام لەم دوانە بەڕاستی دەنگی /ا/ی کوردی نەدەن و نیشانەی /ɑː/ کە لە ھەردوکیان کشاوەترە زیاتر دەنگی /ا/ بدات. ئینجا ھیچ لەگەڵ کڕەش نیم، پیاو دەخاتەوە بیری کڕە کردن :). کراش (واتە بە ر ی ناسک) لە وتنی ئینگلیزەکان نزیکترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١١:٢٤، ١٩ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: جارێک لێدوان لەسەر ئەمە کرا لە ئاکامدا وای تێگەییشتم لە باشوور ئا و ئە وەک یەک دەخوێننە و /æ/ لە لای ئەوان بە ئا نزیکە. من زۆرم پێ سەیر بوو. بۆ نموونە لای ئەوان car و cat ھەر دووک کار و کات دەخوێنرێتەوە کە چی ھەموو کەس دەزانێ /æ/ و /ɑː/ زۆر لە یەک جیاوازن (لە وشەی scanدا بۆم دەرکەوت کە ئێمە دەڵێین سکەن و لە باشوور سکان). من زۆرم پێ سەیر بوو و ئێستاش باوەڕ ناکەم وا بێ یان لای ئەوان بەر و بار یەکێکن؟
ھەر وا زانیمەوە لە باشوور ئە وەک /ɛ/ دەخوێننەوە بۆیە بە etymology دەڵێن ئەتیمۆلۆجی و ئێمە ئێتیمۆلۆجی. ئەگەر وابێ کە دڵنیام وایە ئەوە لەبەر کاریگەری زمانی تورکی وای لێھاتووە بە تایبەت تورکی عوسمانی کە باشوور موستەعمەرەی بووە (چون بە تورکی ھەر بە /ɛ/ دەیخوێننەوە).
لە ناو ھەموو زمانە ئێرانییەکاندا (وەک کوردی) ھەر لە ئەوێستاوە (چەند ھەزار ساڵ لەمە پێش) ھەتا ئەمڕۆکە ئە ھەر بە /æ/ خوێنراوەتەوە و /ɑː/ بە ئا. من پێم وایە ئێمە دەبێ لەسەر بەرامبەرێکی باش بۆ دەنگەکان پێک بێین دەنا کێشەی ئەم ناوانە قەت کۆتایی نایا. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:١٦، ١٩ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Calak:، سپاس بۆ سەرنجەکەت بەس لە سەر دەنگێک وەکوو /e/، من ھەردووی ئەو خوێندنەوانە (واتە /ە/ و /ێ/) بە ڕەوا دەزانم. چون لە سۆرانیدا دەنگی /e/مان نیە. بەس لە سەر ئەو خاڵەی سەرەوە من خوێندنەوەکانی بەڕێز برووسک بە دروست نازانم، چون ئێمە ھەر دوو دەنگەکەی /ە/ و /ا/مان ھەیە لە کوردیدا و من دوو دەنگی /ا/ی کوردی و /æ/ی ئینگلیزی ھیچکات بە یەکێ دانانێم لە کاتێکدا دەنگی /ە/مان ببێت کە فرە زیاتر لێیەوە نزیکە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٣:٤٢، ١٩ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
/e/ لە زمانی کوردیدا بە ئێ نزێکە. ئێ-ی کوردی وەک /e/ دەخوێنرێتەوە بەڵام ئێمە زیاتری دەکێشینەوە یانی بەم جۆرە /eː/. بەڵام /ɛ/ قسەی لەسەرە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٤، ١٩ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چون بۆ نموونە etymologyت ھێناوە، من وامزانی مەبەستت /e/یە. ئەگەر /ɛ/ لە /e/ کێشراوەتر بێت بێگومان ئەویش لە /ێ/وە نزیکترە. بەس وەک وتم لەم کەیسەدا جیاوازییەکەی ئاشکرایە و ئینجا شایەد ڕۆژێک لە ڕۆژان کرەش لە جێی crush قەبووڵ بکەم، بەڵام ھەرگیز کڕەش قەبووڵ ناکەم :)، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٥٢، ١٩ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan و Broosk:منیش دەڵێم ھەتا ئەو جێگایەی دەکرێ نابێ ڕ و ڵ بۆ وشەی بیانی بەکاربھێنین چۆن لەم زمانانەدا نییە. بێجگە لە ڕ و ڵ کێشەکە لە دەنگی بزوێندایە. ئەگەر بتوانین لەسەر بەرامبەرێک بۆ دەنگە بزوێنەکان پێک بێین دەتوانین ئەم کێشەیە بنەبڕ بکەین. من پێرسی بزوێنەکانی ئینگلیزیم درھێناوە و بۆچوونی خۆم نووسیوە. تکا دەکەم ھەموو بەکارھێنەران ڕای خۆیان بنووسن بەڵکوو بتوانین بۆچوونەکان بە یەک نزیک بکەینەوە. بۆ بیستنی نموونەکان لە زمانی ئینگلیزیدا (ئەمریکی و بریتانی) بڕوانن: [١]. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٥، ١٩ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

IPA نموونەکان چالاک سەرچیا مادی بەکارھێنەر بەکارھێنەر
ʌ cup, luck ئا/ئە ؟ ئە ئا #
ɑ: arm, father ئا ئا (درێژ) ئا #
æ cat, black ئە ئا ئە #
e/ɛ met, bed ئێ/ئە ؟ ئێ ئێ #
ə away, cinema ئە ئە ئێ/ئە #
ɜ:ʳ turn, learn ئێ ئێ & ئە ئێ #
ɪ hit, sitting ئی ئی & ئێ ئی #
i: see, heat ئی ئی (درێژ) ئی #
ɒ hot, rock ئۆ ئۆ & ئا ئۆ/ئا #
ɔ: call, four ئۆ ئۆ ئۆ #
ʊ put, could ئو ئو & ئوو ئو #
u: blue, food ئوو ئوو ئوو #
five, eye ئای ئای ئای #
now, out ئاو ئاو ئاو #
say, eight ئەی/ئێ ؟ ئەی ئەی/ئێی #
go, home ئۆ ئۆو ئۆو #
ɔɪ boy, join ئۆی ئۆی ئۆی #
eəʳ/ɛəʳ where, air ئێ ئێ ئێ #
ɪəʳ near, here ئیە ئیر & ئیە ئیێ #
ʊəʳ pure, tourist ؟ # ئیو #
سەبارەت بە شێوازی وتنەوەکان بە تەواوی لەگەڵ ئەو جۆرەم کە مادی نووسیویەتی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٤٨، ٢١ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە پێی ئەو دەنگدانانەی ژوورەوە باشتر وایە پەڕەکە بگوێزینەوە بۆ کەندی کراش ساگا و بۆ ناوەکەی ئێستەی ڕەوانکەر دابنرێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:١٦، ١١ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وا نییە قەت لەسەر ئەمە ڕێک بکەوین. شێوازی باشوور و ڕۆژھەڵات لەسەر ناوە بیانییەکان زەمین تا ئاسمانی فەرقە.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٥، ١٧ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]