وتووێژ:کەمیی گلوکۆزی-٦-فۆسفاتیی ھایدرۆجین لێکەرەوە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی ئەم وتارە هەڵەی نووسینی تێدایە، ئەمە درووستە:

کەمیی گلوکۆزی-٦-فۆسفاتیی هایدرۆجین لێکەرەوە

پیتە 'ی'کانی نیشانەی ئیزافە (=مضاف و مضاف الیه، ببوورن نازانم بە کوردی دەبێتە چی) دانەنراون.

لە هەموو بەکارهێنەران داوا دەکەم دانانی ئەم 'ی'ێیانە لە بیر مەکەن کە یەکێ لە بەرچاوترین هەڤیازییەکانی کوردییە بەبەراورد لەگەڵ فارسیدا. چونکە لە فارسیدا نیشای مضاف و مضاف الیه دەبێژرێت بەڵام ناسوورێت. سپاس--Aza ٠٩:١٨, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
- کاک ئازا، ئەم پێشنیارە زۆرجوانە، گەورەترین کێشەی کورد جیانەکردنەوەی دوو پیتی یی ـە بەسەر یەکەوە لەگەڵ پیتی ی، کە زۆرجار پێویستە بە دوو ی بنووسرێت، کەچی بە یەک ی دەینووسن، وە ک بۆ نموونە بیرکاریی، پێویستە بەوشێوەیە بنووسرێت، نەک بیرکاری، کێشەی ئەم وتارە تەنها لە وشەی کەم دایە، پێویستە بنووسرێت، کەمیی، جا گەر کاک ئارا و برادەران پێیان باشە، دەیگوێزینەوە.--برووسک ١٤:٥٨, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

"بیرکاری" بە تەنیا درووستە. ئەگەر ببێت بە موزاف بۆ وشەییەکی تر پیتی 'ی' نیشانەی ئیزافە دەکەوێتە پاڵی. بۆ نموونە: بیرکاریی سەدەی نۆزدە. بە لاتین: Bîrkarîy sedey nozde. --Aza ١٥:٠٦, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

وایە قسەی بەڕێزتانە. دەستتان خۆش. --Ara Qadir ١٥:٤٢, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)