وتووێژ:کەلووی بەرخ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی ئەم کەلووە[دەستکاری]

مام مادی ناوی ئەم کەلووە لە سەرچاوەکاندا قەت بە ناوی «بەران» نەھاتووە. لە دوو سەرچاوەی فەرھەنگی کوردیی ھەرمان بەڕێز نانەوازادە و قامووسی زمانی کوردی مامۆستا زەبیحیدا ناوەکەی ھەر «بەرخ» ھاتووە. تەنانەت لە زمان پاڵەویشدا ناوەکەی «ڤەرەک» بە مانای بەرخ بووە. سەیری ئەم ماڵپەڕەش بکە ناوی ناوە «کاوڕ» (کاور لە بەرخ تۆزێک گەورەترە). لە عەربیشدا «حمل» ھەر بە مانای بەرخە نەک بەران. ئەگەر لە کوردیی کورمانجیدا بەران ھاتووە لەبەر زمانی تورکییە چون ئەوان دەڵێن «قۆچ» (بەران) و کورمانجەکانیش چاویان ھەر لە زمانی تورکییە. ئەو ڕۆژانە بوو پێم وتن بۆ بە ڕۆژی زەوی دەڵێن ڕۆژی جیھان خۆ بە ئینگلیزی دەڵێن Earth نەک World وتیان چون بە تورکی دەڵێن Dünya بۆیە ئێمەش دەڵێین جیھان!--چالاکWьтуwеж (١٠ی گوڵانی ٢٧١٣) ٠٧:٤٩, ٣٠ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

وەڵا ئاغەگیان ئەمە بازەم ناوێتە دەلیل، ئەو فەرھەنگەیش ئشتبای کردە، ئەو سوورەتە فەلەکیە لە مەڕی نێر ئەچێت، مەڕی نێریش لە کوردیا ئەوێت بە بەران.

ئاخر خۆ بەرخ شاخی نییە، ئیتر لەمە وازحتر!!! مادیوتووێژ (١٠ی گوڵانی ٢٧١٢) ١٢:٠٥, ٣٠ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

مام مادی گیان تۆ فریوی ئەم وێنەیە بۆ دەخۆی. خۆ بەرانیش شاخی نییە بۆ مەگەر نێرییە شاخی ھەبێ؟! چیت لەم وێنەیە داوە. ناڵێم تۆ ھەڵە دەکەی دەڵێم لە تەواوی سەرچاوە کوردییەکاندا ئەم برجە بە ناوی بەرخ (کاوڕ) ھاتووە و خۆ ئێمە ناتوانین لەخۆوە ناویان بۆ دابتاشین. خۆت باشتر سیاسەتەکانی ویکی سەبارەت بە ناوی وتارەکان دەزانی. ئەگەر تەنیا لە یەک سەرچاوەی جێباوەری کوردیدا بە ناوی بەران ھاتووە ئاماژەی پێ بکە با بیگوێزینەوە. ڕێزم ھەیە.--چالاکWьтуwеж (١١ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٨:٥٢, ١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

وەڵا کاکە من قانوونی ویکیپیدیا ئەزانم و قەبووڵیشیانمە، وەلی ئیتر ئەمە وەک ڕۆژ ڕۆشنە کە ئەو سەرچاوە ھەڵەی کردە، دەی ئیتر بۆ ئەشێ قەبووڵی کەین!!! تازە ئێمە چەن کەس کە ئایسە لێرە ئەندامی چالاکین گشتمان ھەر ئەم قسە ئەکەین پەس باش وایە بە قسەی ئەقڵ کەین، ئەڵبەت پێم وایە ویکیپیدیایش سیاسەتێکی ھەیە کە ئەم کارەی ئێمە تەوجیھ بکات، وەلی دڵنیا نیم کام قانوون؟!! مادیوتووێژ (١١ی گوڵانی ٢٧١٢) ١٩:٢٧, ١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

سیاسەتەکە ئەوەتا. کاک مادی زیاتر لە ھەزار ساڵە ئەم ناوە لە زمانی پاڵەوی و عەرەبیدا ھەر بە «بەرخ» ھاتووە، ئێمە ناتوانین بە ڕۆژێکی بیگۆڕین! ئەسڵەن لێرەدا کاری ئێمە ئەوە نییە.--چالاکWьтуwеж (١١ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٩:٥٦, ١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)