وتووێژ:کەسی قانوونی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەردێری بابەت[دەستکاری]

سڵاو، بەھۆی نزیکی نێوان دوو وشەی juridical (لە ڕیشەی لاتینیی jus, jur بە مانای یان یاسا/قانوونەوە و ھەروەھا وشەی dicere بە واتای گوتنەوە: کە کۆی دەبێتە قانوونبێژی) و وشەیLegalـەوە کە گشتمان دەزانین یانی یاسا و لە دوو بابەتی Legal person و Juridical person ـدا ھەنە و بە دوو واتا بەکار ھاتوون یەکەمینیانم کەسی یاسایی و دووەمینیشم کەسی قانوونی مانا کردەوە. ئەگەر بە ھەڵەی دەزانن تکایە پێمی بێژن. ھەروەھا شایانی باسە کە ئەم دوو وتارە لە فارسیدا ھەردوانیان بە (شخص حقوقی) و لە عەرەبیدا یەکەمینیان (شخص اعتباري) و دووەمینیان (شخص معنوي) مانا کراونەتەوە.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٣:٢٩، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]