وتووێژ:کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گەلۆ ئەم ناوە درووستە "ئەرمەنەکان"؟ من پێم وایە ئەرمەنییەکان دروستە. مادیوتووێژ (٥ی گوڵانی ٢٧١٤) ‏٠٩:٢٩، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم باسە پەیوەندی بەناوی نەتەوەکەوە ھەیە گەر بە نەتەوەکە بڵێن "ئەرمەن" ئەوا ئەرمەنەکان درووست دەبێت وە گەر بەنەتەوەکە بڵێن "ئەرمەنی" ئینجا ئەرمەنییەکان درووستدەبێت نموونە ئێمە بەخۆمان دەڵێین کوردەکان چونکە ناوی نەتەوەکە لە "کورد" ھاتووە نەک "کوردی" بۆیە ناکرێت بڵێین کوردییەکان جا ئەمە بۆ عەرەب و فارسیش ھەمان شێوەی ئێمەیە عەرەبەکان، فارسەکان. مەبەستم دەبێت یەکلایی بکەینەوە بەخەڵکی "ئەرمەنستان/ئەرمینیا" دەڵێن ئەرمەنی یان ئەرمەن؟ کتێبێکی کوردیش ھەیە بەناوی "کشتوبڕی ئەرمەنییەکان" >Kushared (لێدوان) ‏١١:٣١، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وایە کاکەمحەممەد، من لە گووگڵدا بە دوای ھەردوو ناوەکەدا گەڕام. دەرەنجام بۆ ئەرمەنییەکان ٩ھەزار و بۆ ئەرمەنەکان ٦٠٠٠ بوو. وا دیارە ھەر دووکیان بە کار ھێنراون بەڵام ئەرمەنییەکان باوترە. مادیوتووێژ (٥ی گوڵانی ٢٧١٤) ‏١٥:٣٩، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەرمەن دەوترێت و ئەرمەنیش دەوترێت. بەڵام وەک بەڕێز کوشەیرد وتی بۆ جیا کردنەوەی نەژاد و زمان ئەرمەن بوترێت باشترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٥٠، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]