وتووێژ:کۆماری ئارارات

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 2 بەستەری دەرەکیی کۆماری ئاراراتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:٠٦، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەکارهێنانی ئاڵای ساختە و ناڕاست بە بێ پشتڕاستکردنەوە و بەڵگە[دەستکاری]

ئارارات تەنها یەک ئاڵای هەبووە ئەویش ڕۆژی کوردی تێدا بەکارهاتووە و هیچ وێنەی چیایەکی تێدا نەبوو. چۆن هەر لە خۆڕا ئێستا کورد ئاڵای ڕۆژی ئارارات ڕەتدەکەنەوە و لە جیاتی ئاڵایەکی ساختەی نوێ بەکاردەهێنن؟ بە ڕاستی عەیبە کورد مێژووی خۆی ساختە دەکات بە ئاڵا و سیمبولی خەیاڵی و نوێ…

تەنانەت فایلی ئەو ئاڵایە (کە چیایێک پیشان دەدات) داوای لابردنی کرابوو لە ویکیپیدیا و بە ساختە لە قەلەم درا، کەچی هێشتا بەکاردێت لە پەڕگە کوردییەکان، گەلێک شەرمە…

داوای لابردنی فایلی ئاڵا ساختەکە لە ویکیپیدیا: https://commons.wikimedia.org/wiki/Commons:Deletion_requests/File:Flag_of_the_Republic_of_Ararat.svg داواکە بەڵگەی ساختەبوونی ئاڵاکەی تێدایە، بۆ زانیاری زیاتر، بڕۆ بیخوێنەوە. ئەو ئاڵایە پێشتر بوونی نەبووە، لە ١٩٩٨ بە دواوە دەست بە بەکارهێنانی کراوە.

ئاڵایە ڕاستیەکەی کۆماری ئارارات (کە ڕۆژی کوردی تێدایە): https://commons.wikimedia.org/wiki/File:Kurdish_flag_(Khoiboun).svg

من بە ئینتەرنێتدا گەڕام بە هەموو کون و قونیچکێک بەس بۆ مەبەستی دابینکردنی سەرچاوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئاڵا ڕاستییەکە، ئەو سەرچاوەنەی کۆم کردۆتەوە لە خوارەوەن.

سەرچاوەکان کە بەکارهاتنی ئاڵا ڕاستییەکە پشتڕاست دەکەنەوە:

https://kurdistanica.com/289/flag-of-kurdistan/#jp-carousel-8734

http://www.institutkurde.org/publications/etude_kurdes/pdf/etudes_kurdes_hs3.pdf

https://ararat-welat.blogspot.com/2013/03/hoybun-cemiyetinin-ilk-yayn-kurtce-ve.html

داوا دەکەم لە هەر کەسێک کە ئەم پۆستە دەبینێ دەست بە هەڵمەتێک بکات بۆ دانانی ئەمە (https://commons.wikimedia.org/wiki/File:Kurdish_flag_(Khoiboun).svg) لە شوێنی ئاڵا ساختەکە بۆ پاراستنی مێژووی نەتەوەکەمان لە ساختەکاری و پیسکردن و تێکدان… KurdîSerbexo (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]