وتووێژ:کاردوو

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نێوانویکی[دەستکاری]

@Kushared:، ئەم وتارەی نووسیوتانە دەربارەی خاز، ھاز، یا کاردییە کە جۆرە گیایەکە، بەڵام بەستەر دراوە بۆ تیرەیەک لە گیاکان. ئەشێ لەگەڵ وتاری en:Arum maculatum یا ku:Karî لینک بکرێت کە دەربارەی سپیشیزێکە نە تیرەیەک کە لە چەندین سپیشیز پێک ھاتووە. تکایە نێوانویکییەکەی چاک بکرێت. @Aram:. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢٣، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: بەوپێیەی Kushared وتارەکەی دروست کردووە پێم باشە خۆی بە ئەرکەکە ھەڵسێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٩، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستان خۆش، چاککرا -- Kushared (لێدوان) ‏٠٧:٣٨، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:، سەرچاوەکە کاردیی نووسیوە. کرمانجیش کارییان نووسیوە. بڕوا ناکەم ھی شێوەزار و شت بێت (وەک چ وشەیەکی تر؟). لە ناوچەی ئەردەڵان و ھەورامان ھاز و خازی پێ دەوترێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٨:٠٦، ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: شتەکە ڕوونە. وەک چ وشەیەکی تر؟ وەک سەدان وشەی تر: فارسی زندە کرمانجی زیندی سۆرانی زیندوو (سنەیی زیندگ)؛ فارسی خانە کرمانجی خانی سۆرانی خانوو (وەرماوەیی خانگ)؛ فارسی روزه کرمانجی ڕۆژی سۆرانی ڕۆژوو (سنەیی ڕۆژگ). ئێستا فارس دەڵێ کاردە بە کرمانجی کاردی بە سۆرانیش دەبێتە کاردوو. جا ئەمەش بزانە ھەندێک شێوەزاری سۆرانی بۆ نموونە وەک ھەولێری بە پێچەوانەی سۆرانیی ستاندارد، وەک کرمانجی وان. یانی ئاخری وشە دەکەنە ئی. بۆ نموونە سۆرانی دەزوو ھەولێری دەزی سنەیی دەزگ؛ سۆرانی تینوو ھەولێری تێنی سنەیی تینگ؛ سۆرانی مازوو ھەولێری مازی سنەیی مازگ. ھەر وەک مازی ھی شێوەزارانە و مازوو ستانداردە، کاردیش وایه و کاردوو ستاندارده.-- چالاک وتووێژ ‏١١:٤٩، ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]